بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

وانە‌ی:‏ ٩

چۆن خێزانە‌کە‌ت دە‌توانێ کامە‌ران بێت؟‏

چۆن خێزانە‌کە‌ت دە‌توانێ کامە‌ران بێت؟‏

١.‏ بۆچی ھاوسە‌ریە‌تی بە‌ردی بناغە‌ی کامە‌رانییە؟‏

ھە‌واڵی خۆش لە لایە‌ن خوداوە‌یە،‏ کە خودایە‌کی کامە‌رانە‌و دە‌یھە‌وێ خێزانە‌کان کامە‌ران بن (‏١ تیمۆساوس ١:‏١١‏)‏.‏ ئە‌و دامە‌زرێنە‌ری ھاوسە‌ریە‌تییە.‏ ھاوسە‌ریە‌تی یاسایی بە‌ردی بناغە‌یە بۆ کامە‌رانی خێزان،‏ چونکە ژینگە‌یە‌کی دڵنیا دابین دە‌کا بۆ منداڵ بە‌خێوکردن.‏ مە‌سیحیە ڕاستە‌قینە‌کان پێویستە ملکە‌چی یاسا ناوچە‌ییە‌کان بن لە تۆمارکردنی یان ناونووسکردنی ھاوسە‌ریە‌تی.‏—‏لۆقا ٢:‏١،‏ ٤،‏ ٥ بخوێنە‌وە.‏

خودا چۆن دە‌روانێتە ژیانی ھاوسە‌ریە‌تی؟‏ ئە‌و دە‌یھە‌وێ ھاوسە‌ریە‌تی یە‌کیە‌تییە‌کی بە‌ردە‌وام بێت لە نێوان ژن و پیاودا.‏ یە‌ھوە دە‌یە‌وێ ژن و مێرد بۆ یە‌کتر بە ئە‌مە‌ک بن (‏عیبرانییە‌کان ١٣:‏٤‏)‏.‏ یە‌ھوە ڕقی لە جیابوونە‌وە دە‌بێتە‌وە (‏مە‌لاخی ٢:‏١٦‏)‏.‏ بە‌ڵام مە‌سیحییە‌کان بۆیان ھە‌یە لە‌یە‌ک جیا ببنە‌وە و سە‌رلە‌نوێ ھاوسە‌ریە‌تی بکە‌ن ئە‌گە‌ر یە‌کێکیان داوێنپیسی بکات.‏—‏مە‌تتا ١٩:‏٣-‏٦،‏ ٩ بخوێنە‌وە.‏

٢.‏ ئایا ژن و مێرد دە‌بی چۆن لە‌گە‌ڵ یە‌کتر ڕە‌فتار بکە‌ن؟‏

خودا ژن و مێردی ئافراند تاکو ببنە تە‌واوکە‌ری یە‌کتر (‏پە‌یدابوون ٢:‏١٨‏)‏.‏ پیاو وە‌ك سە‌روە‌ری خێزان لە‌سە‌ری پێویستە سە‌رپە‌رشتی لە دابین کردنی پێداویستی‌ماددی بکا و دە‌ربارە‌ی خودا شتیان فێربکا.‏ ئە‌و لە‌بە‌ر خۆشە‌ویستی ژنە‌کە‌ی پێویستە خۆبە‌ختکە‌ر بێ.‏ ژن و پیاو دە‌بێ یە‌کتریان خۆشبوێ و ڕێز لە یە‌کتر بگرن.‏ لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی ھە‌موو ژن و مێردە‌کان مرۆڤی ناتە‌واون،‏ فێربوونی لێبوردن کلیلی کامە‌رانییە لە خێزاندا.‏—‏ئە‌فسۆس ٤:‏٣١،‏ ٣٢؛‏ ٥:‏٢٢-‏٢٥،‏ ٣٣؛‏ ١ پە‌ترۆس ٣:‏٧ بخوێنە‌وە.‏

٣.‏ ئایا کاتێک ژیانی ھاوسە‌ریتان کامە‌ران نە‌بوو دە‌شێ لە‌یە‌کتر جیاببنە‌وە؟‏

ئە‌گە‌ر تۆ لە‌ژیانی ھاوسە‌رییتدا تووشی گیروگرفت بووی،‏ لە‌سە‌ر ھە‌ردووکتان پێویستە تێبکۆشن تاکو بە‌خۆشە‌ویستی ڕە‌فتار لە‌گە‌ڵ یە‌کتر بکە‌ن (‏١ کۆرنسۆس ١٣:‏٤،‏ ٥‏)‏.‏ پە‌رتووکی پیرۆز ھانی لە‌یە‌ک جیابوونە‌وە نادات وە‌ک چارە‌سە‌رێک بۆ ئە‌و گرفتانە‌ی کە ڕووبە‌ڕووی خێزانە‌کان دە‌بنە‌وە.‏—‏١ کۆرنسۆس ٧:‏١٠-‏١٣ بخوێنە‌وە.‏

٤.‏ منداڵان،‏ خودا چی بۆ ئێوە دە‌وێ؟‏

یە‌ھوە دە‌یە‌وێ تۆ کامە‌ران بیت.‏ ئە‌و باشترین ئامۆژگایت دە‌داتێ لە‌سە‌ر چۆنییە‌تی چێژ لە ژیان وە‌رگرتن.‏ ئە‌و دە‌یە‌وێ تۆ کە‌ڵک لە ئە‌زموونی دایک و باوکت وە‌رگری (‏کۆلۆسی ٣:‏٢٠‏)‏.‏ یە‌ھوە ھە‌روە‌ھا دە‌یە‌وێ خۆشی لە‌و شتانە ببینی کە تۆ بۆ ئافە‌ریدگار و ڕۆڵە‌کە‌ی بە‌ئە‌نجامی دە‌گە‌یە‌نی.‏—‏ژیرمە‌ندی ١١:‏٩-‏١٢:‏١؛‏ مە‌تتا ١٩:‏١٣-‏١٥؛‏ ٢١:‏١٥،‏ ١٦‏.‏ بخوێنە‌وە.‏

٥.‏ ئە‌ی دایک و باوکان،‏ منداڵە‌کانتان چۆن کامە‌رانی بە‌دە‌ستبھێنن؟‏

تۆ دە‌بێ زۆر تێبکۆشی تاکو خۆراک و جلوبە‌رگ و ماڵیان بۆ دابین بکە‌ی (‏١ تیمۆساوس ٥:‏٨‏)‏.‏ بە‌ڵام بۆ ئە‌وە‌ی منداڵە‌کانت کامە‌رانی بە‌دە‌ستبھێنن تۆ ھە‌روە‌ھا دە‌بێ فێریان بکە‌ی خودایان خۆشبوێ و لە خودا شت فێربن (‏ئە‌فسۆس ٦:‏٤‏)‏.‏ نموونە‌ی تۆ لە نیشاندانی خۆشە‌ویستیت بۆ خودا دە‌کرێ کاریگە‌رییە‌کی قوڵی لە‌سە‌ر دڵی ئە‌وان ھە‌بێت.‏—‏دواوتاری موسا ٦:‏٤-‏٧؛‏ پە‌ندە‌کان سلێمان ٢٢:‏٦ بخوێنە‌وە.‏

کاتێ تۆ منداڵە‌کانت ھان دە‌دە‌ی و دە‌ستخۆشیان لێ دە‌کە‌ی ئە‌وان سوودی لێ وە‌ردە‌گرن.‏ ھە‌روە‌ھا پێویستیان بە‌سە‌رژە‌نست کردن و ڕاھێنانە.‏ پە‌روە‌ردە‌یە‌کی لە‌م جۆرە لە بە ئە‌نجام گە‌یاندنی ئە‌و کارانە دە‌یانپارێزێ کە کامە‌رانیان لێدە‌ستێنێ (‏پە‌ندە‌کان سلێمان ٢٢:‏١٥‏)‏.‏ بە‌ڵام ڕاھێنان ھە‌رگیز نابێ زۆر بە توندی و دڵڕە‌قانە‌بێ.‏—‏کۆلۆسی ٣:‏٢١ بخوێنە‌وە.‏

شاھیدانی یە‌ھوە چە‌ندین پە‌رتووکیان بە‌رھە‌م ھێناوە کە بە تایبە‌ت بۆ یارمە‌تی دایک و باوک و منداڵان نووسروان.‏ ئە‌و پە‌رتووکانە لە‌سە‌ر بناغە‌ی پە‌رتووکی پیرۆزن.‏—‏زە‌بوور ١٩:‏٧،‏ ١١ بخوێنە‌وە.‏