بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

وانە‌ی:‏ ٥

مە‌بە‌ستی خودا بۆ زە‌وی چییە؟‏

مە‌بە‌ستی خودا بۆ زە‌وی چییە؟‏

١.‏ خودا بۆچی زە‌وی دروستکرد؟‏

خودا زە‌وی بە‌مرۆڤ بە‌خشی.‏ ئە‌وە ماڵی ئێمە‌یە.‏ لە‌بە‌ر ئە‌مە،‏ یە‌کە‌مین ژن و مێرد،‏ ئادە‌م و حە‌وا،‏ نە ئافرێندرابوون تاکو ئاسمان پڕ بکە‌نە‌وە (‏ئە‌یوب ٣٨:‏٤،‏ ٧‏)‏.‏ بە‌ڵکو خودا یە‌کە‌مین ژن و پیاوی لە بە‌ھە‌شتی نایاب نیشتە‌جێ کرد کە ناوی لێنا،‏ باخچە‌ی عە‌دە‌ن (‏پە‌یدابوون ٢:‏١٥-‏١٧‏)‏.‏ یە‌ھوە ھە‌لومە‌رجی بە ئادە‌م و نە‌وە‌کانی داھاتووی بە‌خشی تاکو بێ کۆتایی چێژ لە‌ژیانی سە‌ر زە‌وی وە‌رگرن.‏—‏زە‌بوور ٣٧:‏٢٩؛‏ ١١٥:‏١٦ بخوێنە‌وە.‏

لە‌سە‌رە‌تادا تە‌نھا باخچە‌ی عە‌دە‌ن بە‌ھە‌شت بوو.‏ یە‌کە‌مین ژن و مێرد دە‌بوایە زە‌وی لە نە‌وە‌کانیان پڕ بکە‌ن،‏ ئینجا لە کۆتاییدا تە‌واوی زە‌ویان خستابا ژێر دە‌سە‌ڵاتی خۆیانە‌وە‌و بە‌ھە‌شیان لێ دروستکردبا (‏پە‌یدابوون ١:‏٢٨‏)‏.‏ زە‌وی ھە‌رگیز لە‌ناو ناچێ.‏ ئە‌و بۆ ھە‌میشە ماڵی مرۆڤە.‏—‏زە‌بوور ١٠٤:‏٥ بخوێنە‌وە.‏

٢.‏ بۆچی زە‌وی ئێستا بە‌ھە‌شت نییە؟‏

ئادە‌م و حە‌وا لە‌خودا یاخی بوون،‏ بۆیە یە‌ھوە لە باخچە‌ی عە‌دە‌ن دە‌ریکردن.‏ بە‌ھە‌شت لە‌دە‌ست چوو،‏ ئیتر ھیچ کە‌س نە‌یتوانی چاکی بکاتە‌وە.‏ پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ «خاکێک دراوە‌تە دە‌ست بە‌دکارە‌وە» (‏ئە‌یوب ٩:‏٢٤‏)‏.‏—‏پە‌یدابوون ٣:‏٢٣،‏ ٢٤ بخوێنە‌وە.‏

ئایا یە‌ھوە مە‌بە‌ستییە بنە‌ڕە‌تییە‌کە‌ی خۆی بۆ مرۆڤ فە‌رامۆش کرد؟‏ نە‌خێر!‏ ئە‌و ھە‌رە‌بە‌توانایە.‏ ئە‌و ھە‌رگیز شکست ناھێنێ (‏ئیشایا ٤٥:‏١٨‏)‏.‏ خودا مرۆڤ دە‌گە‌ڕێنێتە‌وە ئە‌و بارودۆخە‌ی کە‌خۆی لە‌بنە‌ڕە‌تدا مە‌بە‌ستی بوو.‏—‏زە‌بوور ٣٧:‏١١،‏ ٣٤ بخوێنە‌وە.‏

٣.‏ بە‌ھە‌شت چۆن چاک دە‌کرێتە‌وە؟‏

بە‌ھە‌شت لە‌سە‌ر زە‌وی چاک دە‌کرێتە‌وە کاتێ عیسا وە‌ک پادشای ھە‌ڵبژاردراوی خودا فە‌رمانڕە‌وایی دە‌کا.‏ لە‌جە‌نگێکدا کە پێی دە‌وترێ ھە‌رمە‌گە‌دون،‏ عیسا سە‌رپە‌رشتی فریشتە‌کانی خودا دە‌کا و ھە‌موو ئە‌وانە‌ی دژی خودان لە‌ناودە‌با.‏ ئینجا عیسا شە‌یتان بۆ ماوە‌ی ١٠٠٠ ساڵ دە‌بە‌ستێتە‌وە.‏ گە‌لی خودا لە‌و کاولبوونە‌دا ڕزگار دە‌بن چونکە عیسا ڕێنماییان دە‌کاو دە‌یانپارێزێ.‏ ئە‌وان چێژ لە ژیانی ھە‌میشە‌یی سە‌ر زە‌وی وە‌ردە‌گرن.‏—‏ئاشکراکردن ٢٠:‏١-‏٣؛‏ ٢١:‏٣،‏ ٤ بخوێنە‌وە.‏

٤.‏ ئازارە‌کان کە‌ی کۆتاییان پێدێ؟‏

خودا کە‌ی لە‌سە‌ر زە‌وی کۆتایی بە شە‌یتان دە‌ھێنێ؟‏ عیسا نیشانە‌ی دایە‌دە‌ست بۆئە‌وە‌ی بزانین کە‌ی کۆتایی نزیک دە‌بێ.‏ ئە‌وە‌ی کە لە‌م سە‌ردە‌مە‌دا ھە‌ڕە‌شە‌یە بۆ سە‌ر ژیانی مرۆڤایە‌تی دە‌ریدە‌خا کە ئێمە ئێستا لە کۆتای زە‌مانە‌دا دە‌ژین.‏—‏مە‌تتا ٢٤:‏٣،‏ ٧-‏١٤،‏ ٢١،‏ ٢٢ بخوێنە‌وە.‏

لە‌ماوە‌ی فە‌رمانڕە‌وایە‌تی ١٠٠٠ ساڵە‌ی عیسا کە لە ئاسمان بۆ سە‌ر زە‌وییە،‏ ئە‌و کۆتایی بە ھە‌موو ئازارە‌کان دە‌ھێنێ (‏ئیشایا ٩:‏٦،‏ ٧؛‏ ١١:‏٩‏)‏.‏ لە‌پاڵ ئە‌وە‌ی کە عیسا پادشایە،‏ ئە‌و وە‌ک کاھینی گە‌ورە دە‌ستبە‌کار دە‌بێ و گوناھی ئە‌و کە‌سانە ناھێڵێ کە خودایان خۆشدە‌وێ.‏ کە‌واتە،‏ خودا لە ڕێگای عیسای مە‌سیحە‌وە،‏ کۆتایی بە نە‌خۆشی و پیربوون و مردن دە‌ھێنێ.‏—‏ئیشایا ٢٥:‏٨؛‏ ٣٣:‏٢٤ بخوینە‌وە.‏

٥.‏ کێ لە‌بە‌ھە‌شتی داھاتوودا دە‌ژی؟‏

لە ھۆڵی پادشایە‌تیدا،‏ چاوت بە‌خە‌ڵکێک دە‌کە‌وێ کە خودایان خۆشدە‌وێ و دە‌یانە‌وێ فێربن چۆن دڵی خودا خۆش دە‌کە‌ن.‏

ئە‌و خە‌ڵکانە‌ی گوێرایە‌ڵی خودان لە بە‌ھە‌شتدا دە‌ژین (‏١ یۆحە‌ننا ٢:‏١٧‏)‏.‏ عیسا بە‌دواکە‌وتووە‌کانی دە‌نێڕێ تاکو بە‌دوای کە‌سی دڵنە‌رمدا بگە‌ڕێن و فێریان بکە‌ن چی بکە‌ن تاکو ڕە‌زامە‌ندی خودا بە‌دە‌ست بھێنن.‏ لە‌م ڕۆژگارە‌دا یە‌ھوە ملیۆنە‌ھا کە‌س ئامادە دە‌کا بۆ ئە‌وە‌ی لە بە‌ھە‌شتی داھاتووی سە‌ر زە‌وی بژین (‏سە‌فە‌نیا ٢:‏٣‏)‏.‏ لە ھۆڵی پادشایە‌تی شاھیدانی یە‌ھوە‌دا فێردە‌بن ببنە ھاوسە‌ر و دایک و باوکی باشتر.‏ دایک و باوکان و منداڵان بە‌یە‌کە‌وە خوداپە‌رستی دە‌کە‌ن و فێر دە‌بن چۆن سوود لە ھە‌واڵی خۆش وە‌ربگرن.‏—‏میخا ٤:‏١-‏٤ بخوێنە‌وە.‏