بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

وانە‌ی:‏ ١١

چۆن دە‌توانین سوود لە‌بنە‌ماکانی پە‌رتووکی پیرۆز وە‌رگرین؟‏

چۆن دە‌توانین سوود لە‌بنە‌ماکانی پە‌رتووکی پیرۆز وە‌رگرین؟‏

١.‏ بۆچی پێویستیمان بە‌ڕێنماییە؟‏

چۆن بنە‌ماکانی پە‌رتووکی پیرۆز ھانمان دە‌دە‌ن پارێزگاری تە‌ندروستی خۆمان بکە‌ین؟‏​—‏⁠زە‌بوور ٣٦:‏٩‏.‏

ئافە‌ریدگاریمان دانایی لە ئێمە زۆرترە.‏ ئە‌و وە‌ک باوکێکی خۆشە‌ویست بایە‌خمان پێدە‌دا.‏ ھە‌روە‌ھا ئە‌و مە‌بە‌ستی نە‌بوو ئێمە لە‌و سە‌ربە‌خۆ بین (‏یە‌رمیا ١٠:‏٢٣‏)‏.‏ کە‌واتە ھە‌روە‌ک کە منداڵی بچووک پێویستی بە ڕێنمایی دایک و باوکی ھە‌یە،‏ ئێمە‌ش ھە‌موومان پێویستیمان بە ڕێنمایی خودا ھە‌یە (‏ئیشایا ٤٨:‏١٧،‏ ١٨‏)‏.‏ بنە‌ماکانی پە‌رتووکی پیرۆز ڕێنماییە‌ک بە‌دە‌ستە‌وە دە‌دە‌ن کە دیارییە‌کە لە‌لایە‌ن خوداوە.‏—‏٢ تیمۆساوس ٣:‏١٦ بخوێنە‌وە.‏

یاساو بنە‌ماکانی یە‌ھوە باشترین ڕێگامان لە ژیانی ئێستاماندا فێردە‌کە‌ن و نیشانمان دە‌دە‌ن چۆن دە‌توانین پاداشتی ژیانی ھە‌میشە‌یی لە داھاتوودا بە‌دە‌ست بھێنین.‏ چونکە خودا ئێمە‌ی ئافراندووە،‏ زۆر شتێکی ئاسایی و ڕاستە کە ئێمە بە خۆشییە‌وە گوێڕایە‌ڵی ڕێنماییە‌کانی دە‌بین.‏—‏زە‌بوور ١٩:‏٧،‏ ١١؛‏ ئاشکراکردن ٤:‏١١ بخوێنە‌وە.‏

٢.‏ بنە‌ماکانی پە‌رتووکی پیرۆز چین؟‏

بنە‌ماکانی پە‌رتووکی پیرۆز ڕاستییە‌کی بناغە‌یین.‏ لە‌لایە‌کی ترە‌وە یاساکان دە‌شێ بۆ بارودۆخێکی تایبە‌ت بە‌کاربھێندرێن (‏دواوتاری موسا ٢٢:‏٨‏)‏.‏ ئێمە پێویستە توانای بیرکردنە‌وە‌مان بە‌کاربھێنین بۆ ئە‌وە‌ی تێبگە‌ین چۆن بنە‌ماکان لە بارودۆخێکدا جێبە‌جێ بکە‌ین (‏پە‌ندە‌کان سلێمان ٢:‏١٠-‏١٢‏)‏.‏ بۆ نموونە،‏ پە‌رتووکی پیرۆز فێرمان دە‌کا کە ژیان دیارییە‌کە لە لایە‌ن خوداوە.‏ ئە‌م بنە‌مایە دە‌توانێ لە کارکردن و ماڵ گە‌شت وگوزارماندا ڕێنماییمان بکا.‏ وامان لێدە‌کا ئاگاداری تە‌ندروستی خۆمان بین.‏—‏کردار ١٧:‏٢٨ بخوێنە‌وە.‏

٣.‏ کام دوو بنە‌ما ھە‌رە‌گرنگترینن؟‏

عیسا باسی دوو بنە‌مای کرد کە ھە‌رە گرنگترینن.‏ یە‌کە‌میان دە‌ریدە‌خا مە‌بە‌ست لە ژیانی مرۆڤ چییە:‏ کە خودا بناسن و خۆشیان بوێ و ھە‌روھا بە باوە‌ڕە‌وە خزمە‌تی بکە‌ن.‏ یە‌کە‌م بنە‌ما دە‌بێ لە ھە‌موو بڕیارە‌کانماندا بیری لێ بکرێتە‌وە (‏پە‌ندە‌کان سلێمان ٣:‏٦‏)‏.‏ ئە‌وانە‌ی ئە‌م بنە‌مایە لە‌دڵیاندا جێگیر دە‌کە‌ن دۆستایە‌تی لە‌گە‌ڵ خودادا پێک دە‌ھێنن و کامە‌رانی ڕاستە‌قینە و ژیانی ھە‌میشە‌یی بە‌دە‌ست دە‌ھێنن.‏—‏مە‌تتا ٢٢:‏٣٦-‏٣٨ بخوێنە‌وە.‏

بنە‌مای دووھە‌م دە‌توانێ ڕێنماییمان بکا پە‌یوە‌ندییە‌کی ئاشتییانە لە‌گە‌ڵ خە‌ڵکی دروست بکە‌ین (‏١ کۆرنسۆس ١٣:‏٤-‏٧‏)‏.‏ جێبە‌جێ کردنی ئە‌م بنە‌مایە دووھە‌مە واتای ئە‌وە‌یە کە دە‌بێ لاسایی خودا بکە‌ینە‌وە کە چۆن ئە‌و ڕە‌فتار لە‌گە‌ڵ خە‌ڵکی دە‌کا.‏—‏مە‌تتا ٧:‏١٢؛‏ ٢٢:‏٣٩،‏ ٤٠ بخوێنە‌وە.‏

٤.‏ بنە‌ماکانی پە‌رتووکی پیرۆز چ سوودێکیان بۆ ئێمە ھە‌یە؟‏

بنە‌ماکانی پە‌رتووکی پیرۆز خێزانە‌کان فێردە‌کا چۆن لە خۆشە‌ویستیدا یە‌کگرتوو بن (‏کۆلۆسی ٣:‏١٢-‏١٤‏)‏.‏ وشە‌ی خودا ھە‌روە‌ھا خێزانە‌کان بە‌وە دە‌پارێزێ کە فێریان دە‌کا ژیانی ھاوسە‌رییە‌تی دە‌بێ بە‌ردە‌وام بێت.‏—‏پە‌یدابوون ٢:‏٢٤ بخوێنە‌وە.‏

بە جێبە‌جێ کردنی بنە‌ماکانی پە‌رتووکی پیرۆز دە‌توانین ماڵ و سامان و خۆشی خۆمان بپارێزین.‏ بۆ نموونە،‏ خاوە‌ن کارە‌کان زۆر جار حە‌ز دە‌کە‌ن کرێکارە‌کانیان بە‌گوێرە‌ی بنە‌ماکانی پە‌رتووکی پیرۆز بژین و دە‌ستپاک و ئازا بن (‏پە‌ندە‌کان سلێمان ١٠:‏٤،‏ ٢٦؛‏ عیبرانییە‌کان ١٣:‏١٨‏)‏.‏ وشە‌ی خودا ھە‌روە‌ھا فێرمان دە‌کا بۆ ئە‌و شتانە تێبکۆشین کە بۆ ژیانی ڕۆژانە‌مان پێویستن و نرخی دۆستایە‌تیمان لە‌گە‌ڵ خودا لە‌سە‌رووی ماڵ و سامان دابنێین.‏—‏مە‌تتا ٦:‏٢٤،‏ ٢٥،‏ ٣٣؛‏ ١ تیمۆساوس ٦:‏٨-‏١٠ بخوێنە‌وە.‏

جێبە‌جێ کردنی بنە‌ماکانی پە‌رتووکی پیرۆز تە‌ندرووستیمان دە‌پارێزێ (‏پە‌ندە‌کان سلێمان ١٤:‏٣٠؛‏ ٢٢:‏٢٤،‏ ٢٥‏)‏.‏ بۆ نموونە،‏ یاساکانی خودا دژی سە‌رخۆشییە و لە نە‌خۆشی و ڕووداوی کوشندە دە‌مانپارێزێ (‏پە‌ندە‌کان سلێمان ٢٣:‏٢٠‏)‏.‏ یە‌ھوە ڕێگامان پێدە‌دا مە‌ی بخۆینە‌وە بە‌ڵام تە‌نھا کە‌مێک (‏زە‌بوور ١٠٤:‏١٥؛‏ ١ کۆرنسۆس ٦:‏١٠‏)‏.‏ بنە‌ماکانی خودا بە سوودن بۆ ئێمە بە‌وە‌ی کە فێرمان دە‌کە‌ن نە‌ک تە‌نھا کردارە‌کانمان بە‌ڵکو بیروبۆچوونیشمان بپارێزین (‏زە‌بوور ١١٩:‏٩٧-‏ ١٠٠‏)‏.‏ لە‌گە‌ل ئە‌مە‌شدا مە‌سیحییە ڕاستە‌قینە‌کان تە‌نھا بۆ سوودی خۆیان ڕێز لە بنە‌ماکانی خودا ناگرن،‏ بە‌ڵکو بۆ ئە‌وە‌ی ڕێز لە یە‌ھوە بگرن.‏—‏مە‌تتا ٥:‏١٤-‏١٦ بخوێنە‌وە.‏