بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

وانە‌ی:‏ ٧

پادشایە‌تی خودا چییە؟‏

پادشایە‌تی خودا چییە؟‏

١.‏ پادشایە‌تی خودا چییە؟‏

بۆچی عیسا پادشایە‌کی بێھاوتایە؟‏​—‏⁠مە‌رقۆس ١:‏٤٠-‏٤٢‏.‏

پادشایە‌تی خودا فە‌رمانڕە‌وایە‌تییە‌کی ئاسمانییە.‏ ئە‌و ھە‌موو فە‌رمانڕە‌وایە‌تییە‌کانی تر لادە‌با و وادە‌کات ویستی خودا لە ئاسمان و سە‌ر زە‌وی بێتە‌دی.‏ ئە‌م ھە‌واڵە دە‌ربارە‌ی پادشایە‌تی خودا ھە‌واڵێکی خۆشە.‏ بە‌مزووانە پادشایە‌تی خودا ئارە‌زووی مرۆڤ بۆ ھە‌بوونی فە‌رمانڕە‌وایە‌تییە‌کی باش بە‌دی دە‌ھێنێ.‏—‏دانیال ٢:‏٤٤؛‏ مە‌تتا ٦:‏٩،‏ ١٠؛‏ ٢٤:‏١٤ بخوێنە‌وە.‏

پادشایە‌تی دە‌بێ پادشایە‌کی ھە‌بێ.‏ یە‌ھوە ڕۆڵە‌کە‌ی خۆی کە عیسای مە‌سیحە،‏ ھە‌ڵبژارد تاکو ببێتە پادشای پادشایە‌تییە‌کە‌ی.‏—‏ئاشکراکردن ١١:‏١٥ بخوێنە‌وە.‏

٢.‏ بۆچی عیسا پادشایە‌کی بێھاوتایە؟‏

ڕۆڵە‌ی خودا پادشایە‌کی بێھاوتایە چونکە ئە‌و میھرە‌بانە و لە‌سە‌ر ڕاستودروستی پابە‌ندە (‏مە‌تتا ١١:‏٢٨-‏٣٠‏)‏.‏ ھە‌روە‌ھا ئە‌و توانای ھە‌یە یارمە‌تی خە‌ڵک بدات چونکە ئە‌و لە ئاسمانە‌وە فە‌رمانڕە‌وایی زە‌وی دە‌کا.‏ عیسا پاش ئە‌وە‌ی زیندوو کرایە‌وە،‏ چوو بۆ ئاسمان و لە‌وێ لە‌لای دە‌ستە ڕاستی یە‌ھوە چاوە‌ڕێی بوو (‏عیبرانییە‌کان ١٠:‏١٢،‏ ١٣‏)‏.‏ لە کۆتاییدا خودا دە‌ستە‌ڵاتی پێدا تا فە‌رمانڕە‌وایی بکا.‏—‏دانیال ٧:‏١٣،‏ ١٤ بخوێنە‌وە.‏

٣.‏ ئە‌وانە‌ی لە‌گە‌ڵ عیسا فە‌رمانڕە‌وایی دە‌کە‌ن کێن؟‏

کۆمە‌ڵێک کە پێیان دە‌ڵێن «کە‌سە‌پیرۆزە‌کان» لە‌گە‌ڵ عیسادا لە ئاسمان فە‌رمانڕە‌وایی دە‌کە‌ن (‏دانیال ٧:‏٢٧‏)‏.‏ یە‌کە‌مین کە‌س لە‌وانە‌ی ھە‌ڵبژێردران قوتابییە باوە‌ڕدارە‌کانی عیسا بوون.‏ خودا لە ھە‌ڵبژاردنی ئە‌و ژن و پیاوە باوە‌ڕدارانە تا ئێستاش ھە‌ر بە‌ردە‌وامە.‏ ئە‌وانیش وە‌کو عیسا بە لە‌شێکی ڕۆحی زیندوو کراونە‌تە‌وە.‏—‏یۆحە‌ننا ١٤:‏١-‏٣؛‏ ١ کۆرنسۆس ١٥:‏٤٢-‏٤٤ بخوێنە‌وە.‏

چە‌ند کە‌س بۆ ئاسمان دە‌چن؟‏ عیسا ناوی لێنان،‏ «مێگە‌لی بچووک» (‏لۆقا ١٢:‏٣٢‏)‏.‏ لە کۆتاییدا ژمارە‌یان دە‌گاتە ١٤٤٠٠٠ کە‌س.‏ ئە‌وان لە‌گە‌ڵ عیسادا فە‌رمانڕە‌وایی زە‌وی دە‌کە‌ن.‏—‏ئاشکراکردن ١٤:‏١ بخوێنە‌وە.‏

٤.‏ کاتێ عیسا دە‌ستی بە‌فە‌رمانڕە‌وایی کرد چی ڕوویدا؟‏

پادشایە‌تی خودا ساڵی ١٩١٤ دە‌ستی پێکرد.‏ * یە‌کە‌م کار کە عیسا وە‌ک پادشا کردی ئە‌وە‌بوو کە شە‌یتان و جنۆکە‌کانی لە ئاسمانە‌وە فڕێدایە سە‌ر زە‌وی.‏ شە‌یتان بە‌مە زۆر پە‌ست بوو و ئیتر لە سە‌رتاسە‌ری جیھان دە‌ستی بە گیروگرفت و ئاژاوە‌نانە‌وە کرد (‏ئاشکراکردن ١٢:‏٧-‏١٠،‏ ١٢‏)‏.‏ لە‌و کاتە‌وە کێشە‌کانی مرۆڤ زۆر زیادی کرد.‏ جە‌نگ،‏ برسییە‌تی،‏ نە‌خۆشی و بوومە‌لە‌رزە بە‌شێکن لە‌و نیشانانە کە پادشایە‌تی بە‌مزوانە بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی تە‌واوی زە‌وی دە‌گرێتە دە‌ست.‏—‏لۆقا ٢١:‏٧،‏ ١٠،‏ ١١،‏ ٣١ بخوێنە‌وە.‏

٥.‏ پادشایە‌تی خودا چی بە‌دە‌ست دە‌ھێنێ؟‏

لە ڕێگای کاری مزگێنیدان لە‌سە‌رانسە‌ری جیھاندا،‏ پادشایە‌تی خودا کۆمە‌ڵێک خە‌ڵکی زۆری لە ھە‌موو نە‌تە‌وە‌کان بە‌یە‌کە‌وە کۆکردۆتە‌وە.‏ ملیۆنە‌ھا کە‌سی دڵنە‌رم دێنە ژێر باڵی عیسا.‏ پادشایە‌تی خودا دە‌یانپارێزێ کاتێک عیسا جیھانی بە‌دکار لە‌ناودە‌با.‏ کە‌واتە،‏ ھە‌ر کە‌سێک کە دە‌یھە‌وێ سوود لە‌پادشایە‌تی خودا وە‌رگرێ پێویستە فێربێ گوێڕایە‌ڵی خودا بێ و ملکە‌چی یاساکانی بێ.‏—‏ئاشکراکردن ٧:‏٩،‏ ١٤،‏ ١٦،‏ ١٧ بخوێنە‌وە.‏

لە ماوە‌یە‌کدا کە١٠٠٠ ساڵ دە‌خایە‌نێ،‏ پادشایە‌تی مە‌بە‌ستە بنە‌ڕە‌تییە‌کە‌ی خودا بۆ مرۆڤایە‌تی دێنێتە‌دی.‏ سە‌رانسە‌ری زە‌وی دە‌بێت بە بە‌ھە‌شت.‏ لە کۆتاییدا،‏ عیسا پادشایە‌تییە‌کە دە‌داتە‌وە باوکی (‏١ کۆرنسۆس ١٥:‏٢٤-‏٢٦‏)‏.‏ ئایا تۆ کە‌س دە‌ناسی کە حە‌زبکە‌ی باسی پادشایە‌تی خودای لە‌گە‌ڵ بکە‌ی؟‏—‏زە‌بوور ٣٧:‏١٠،‏ ١١،‏ ٢٩ بخوێنە‌وە.‏

 

^ بە‌ند 6 بۆ ڕوونکردنە‌وە‌ی قوڵتر سە‌بارە‌ت بە‌وە‌ی کە چۆن پێشبینییە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز ساڵی ١٩١٤ باس دە‌کا،‏ بڕوانە لاپە‌ڕە ٢١٥-‏ ٢١٨ لە پە‌رتووکی ئایا پە‌رتووکی پیرۆز بە‌ڕاستی چیمان فێر دە‌کات؟‏