بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

وانە‌ی:‏ ٤

عیسای مە‌سیح کێیە؟‏

عیسای مە‌سیح کێیە؟‏

١.‏ ژیانی عیسا چۆن دە‌ستیپێکرد؟‏

کام تایبە‌تمە‌ندیانە وایان لە عیسا کرد خە‌ڵک لێی نزیک بنە‌وە؟‏​—‏⁠مە‌تتا ١١:‏٢٩؛‏ مە‌رقۆس ١٠:‏١٣-‏١٦‏.‏

بە‌پێچە‌وانە‌ی مرۆڤە‌کانی تر،‏ عیسا لە‌ئاسمان وە‌ک کە‌سێکی ڕۆحی دە‌ژیا پێش ئە‌وە‌ی لە‌سە‌ر زە‌وی لە‌دایک بێت (‏یۆحە‌ننا ٨:‏٢٣‏)‏.‏ ئە‌و نۆبە‌رە‌ی ھە‌موو ئافە‌ریدکراوە‌کان بوو و لە دروستکردنی شتە‌کانی تر یارمە‌تیدە‌ر بوو.‏ ئە‌و تە‌نھا ئافە‌ریدە‌یە کە ڕاستە‌وخۆ بە‌دە‌ستی خودا ئافرێندراوە (‏یۆحە‌ننا ١:‏١٤‏)‏.‏ عیسا وە‌ک قسە‌کە‌ری خودا خزمە‌تی کرد و بۆیە پێیان دە‌وت وشە‌ی خودا.‏—‏پە‌ندە‌کان سلێمان ٨:‏٢٢،‏ ٢٣،‏ ٣٠؛‏ کۆلۆسی ١:‏١٥،‏ ١٦ بخوێنە‌وە.‏

٢.‏ عیسا بۆچی ھاتە سە‌ر زە‌وی؟‏

خودا ڕۆڵە‌کە‌ی خۆی بۆ سە‌ر زە‌وی نارد لە ڕێگای گواستنە‌وە‌ی ژیانی ئە‌و لە ئاسمانە‌وە بۆ منداڵدانی کچێکی یە‌ھودی کە ناوی مریە‌م بوو.‏ کە‌و اتە،‏ باوکێکی مرۆڤی نە‌بوو (‏لۆقا ١:‏٣٠-‏٣٥‏)‏.‏ عیسا ھاتە سە‌ر زە‌وی تاکو (‏١)‏ ڕاستی سە‌بارە‌ت بە‌خو دا فێربکا (‏٢)‏ نموونە‌مان بداتە دە‌ست سە‌بارە‌ت بە‌وە‌ی کە چۆن ویستی خودا جێبە‌جێ بکە‌ین تە‌نانە‌ت ئە‌و کاتانە‌ش کە لە ناخوشیدا بین (‏٣)‏ تاکو ژیانی تە‌واوی خۆی وە‌ک قوربانی پێشکە‌ش بکا.‏—‏مە‌تتا ٢٠:‏٢٨ بخوێنە‌وە.‏

٣.‏ بۆچی پیویستیمان بە‌قوربانییە؟‏

قوربانی ئە‌و باجە‌یە کە دە‌درێ بۆ ئازادکردنی کە‌سێک کە ھە‌ڕە‌شە‌ی مردنی لە‌سە‌رە (‏دە‌رچوون ٢١:‏٢٩،‏ ٣٠‏)‏.‏ پیر بوون و مردن بە‌شێک نە‌بوون لە مە‌بە‌ستە بنە‌ڕە‌تییە‌کە‌ی خودا بۆ مرۆڤایە‌تی.‏ ئێمە ئە‌مە چۆن دە‌زانین؟‏ خودا بە یە‌کە‌مین مرۆڤ،‏ ئادە‌می فە‌رموو:‏ئە‌گە‌ر ئە‌و کارێک بکا کە پە‌رتووکی پیرۆز پێی دە‌ڵێ گوناە،‏ ئە‌و کات مرۆڤ دە‌مرێ.‏ کە‌واتە ئە‌گە‌ر ئادە‌م گوناھی نە‌کردبایە،‏ ھە‌گیز نە‌دە‌مرد (‏پە‌یدابوون ٢:‏١٦،‏ ١٧؛‏ ٥:‏٥‏)‏.‏ بە‌گوێرە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز مردن لە‌ڕێگای ئادە‌مە‌وە ھاتە جیھان.‏ کە‌واتە،‏ ئادە‌م گوناھو سزاکە‌ی کە مردنە بۆ ھە‌موو نە‌وە‌کانی ھێنا.‏ ئێمە پێویستیمان بە قوربانییە تاکو لە سزای مردن ئازاد بکرێین کە لە ئادە‌مە‌وە بە میرات پێمان گە‌یشتووە.‏—‏ڕۆما ٥:‏١٢؛‏ ٦:‏٢٣ بخوێنە‌وە.‏

کێ دە‌توانێ باجی قوربانی بدات تاکو ئێمە لە مردن ئازاد بین؟‏ کاتێ دە‌مرین،‏ تە‌نھا باجی سزای گوناھی خۆمان دە‌دە‌ین.‏ ھیچ مرۆڤێکی ناتە‌واو ناتوانێ باجی گوناھی کە‌سێکی تر بدات.‏—‏زە‌بوور ٤٩:‏٧-‏٩ بخوێنە‌وە.‏

٤.‏ بۆچی عیسا مرد؟‏

بە پێچە‌وانە‌ی ئێمە،‏ عیسای مە‌سیح مرۆڤێکی تە‌واو بوو.‏ کە‌واتە ئە‌و پێویست نە‌بوو بۆ گوناھە‌کانی بمرێ چونکە ئە‌و ھە‌رگیز گوناھی نە‌کردبوو.‏ لە‌بری ئە‌مە،‏ ئە‌و لە پێناوی گوناھی کە‌سانی تردا مرد.‏ خودا خۆشە‌ویستییە‌کی بێ ئە‌ندازە گە‌ورە‌ی بۆ مرۆڤایە‌تی دە‌ربڕی،‏ بە‌وە‌ی کە ڕۆڵە‌کە‌ی خۆی نارد تا لە‌پێناوی ئێمە‌دا بمرێ.‏ عیساش خۆشە‌ویستییە‌کی گە‌ورە‌ی نیشاندا،‏ بە‌وە‌ی کە گوێڕایە‌ڵی باوکی بوو و ژیانی خۆی بۆ گوناھە‌کانی ئێمە پێشکە‌ش کرد.‏—‏یۆحە‌ننا ٣:‏١٦؛‏ ڕۆما ٥:‏١٨،‏ ١٩ بخوێنە‌وە.‏

٥.‏ عیسا ئێستا چی دە‌کا؟‏

کاتێ عیسا لە‌سە‌ر زە‌وی بوو نە‌خۆشێ چاک کردە‌وە،‏ مردووی زیندوو کردە‌وە و خە‌ڵکی لە مە‌ترسی ڕزگارکرد.‏ بە‌م شێوە‌یە نیشانی دا لە داھاتوودا چی بۆ ھە‌موو مرۆڤە گوێڕایە‌ڵە‌کان دە‌کات (‏ مە‌تتا ١٥:‏٣٠،‏ ٣١؛‏ یۆحە‌ننا ٥:‏٢٨‏)‏.‏ دوای ئە‌وە‌ی کە عیسا مرد خودا ئە‌وی وە‌ک کە‌سێکی ڕۆحی زیندوو کردە‌وە (‏١ پە‌ترۆس ٣:‏١٨‏)‏.‏ ئینجا عیسا لە‌لای دە‌ستە‌ڕاستی خودا چاوە‌ڕێ بوو تاکو یە‌ھوە دە‌سە‌ڵاتی پێبدا بۆئە‌وە‌ی وە‌ک پادشایە‌ک لە سە‌رتاسە‌ری زە‌وی فە‌رمانڕە‌وایی بکا (‏عیبرانییە‌کان ١٠:‏١٢،‏ ١٣‏)‏.‏ ئێستا عیسا لە‌ئاسمان وە‌ک پادشا فە‌رمانڕە‌وایی دە‌کا و بە‌دواکە‌وتوانیشی لە‌سە‌ر زە‌وی ئە‌و ھە‌واڵە خۆشە بڵاودە‌کە‌نە‌وە.‏—‏دانیال ٧:‏١٣،‏ ١٤ ;‏مە‌تتا ٢٤:‏١٤ بخوێنە‌وە.‏

بە‌م زووانە،‏ عیسا وە‌ک پادشا دە‌سە‌ڵاتی خۆی بە‌کاردە‌ھێنێ تاکو کۆتایی بە‌ھە‌موو ئازارە‌کان بھێنێ و بە‌و کە‌سانە‌ش کە ھۆکاری ئە‌مە‌ن.‏ ھە‌موو ئە‌وانە‌ی باوە‌ریان بە‌عیسا ھە‌یە لە‌ڕێگای گوێڕایە‌ڵ بوون،‏ لە بە‌ھە‌شتی سە‌ر زە‌وی چێژ لە ژیان وە‌ردە‌گرن.‏—‏زە‌بوور ٣٧:‏٩-‏١١ بخوێنە‌وە.‏