بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

بە‌شی ٧

چۆن دە‌توانن منداڵە‌کە‌تان بە‌خێو بکە‌ن

چۆن دە‌توانن منداڵە‌کە‌تان بە‌خێو بکە‌ن

‏«با ئە‌م ڕاسپاردانە‌ی من ئە‌مڕۆ فە‌رمانتان پێ دە‌کە‌م لە‌سە‌ر دڵتان بێت و بۆ منداڵە‌کانتانی بگێرنە‌وە.‏»​—‏⁠دواوتاری موسا ٦:‏٦،‏ ٧

ئە‌و کاتە کە یە‌هوە بناغە‌ی خێزانی دانا،‏ ئە‌رکی منداڵ بە‌خێو کردنی بە دایک و باوک بە‌خشی (‏کۆلۆسی ٣:‏٢٠‏)‏.‏ ئە‌وە ئە‌رکی سە‌رشانی دایک و باوکە کە منداڵە‌کانیان فێربکە‌ن خودایان خۆشبوێ و وە‌ک کە‌سێکی ڕێک‌وپێک گە‌ورە‌یان بکە‌ن (‏٢ تیمۆساوس ١:‏٥؛‏ ٣:‏١٥‏)‏.‏ هە‌روە‌ها تۆ پێویستە بزانی چی لە‌ناو دڵی مندالە‌کانت دایە.‏ بێگومان،‏ نمونە‌ی خۆت بە‌ڕاستی زۆر گرنگە.‏ تۆ دە‌توانی زۆر بە باشی منداڵە‌کانت فێری وشە‌ی یە‌هوە بکە‌ی ئە‌گە‌ر وشە‌ی خودا لە پێشدا لە دڵی خۆت سە‌قامگیر بێت (‏زە‌بور ٤٠:‏٨‏)‏.‏

١ وابکە منداڵە‌کانت بە ئاسانی قسە‌ت لە‌گە‌ڵ بکە‌ن

ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ «لە گوێگرتن خێرا بێت،‏ لە قسە‌کردن لە‌سە‌رە‌خۆ بێت» (‏یاقوب ١:‏١٩‏)‏.‏ تۆ بێگومان دە‌تهە‌وێ منداڵە‌کانت بۆ ئە‌وە‌ی قسە‌ت لە‌گە‌ڵ بکە‌ن هە‌ست بە ئازادی بکە‌ن.‏ ئە‌وان دە‌بێ متمانە‌یان هە‌بێ هە‌رکات کە پێویستیان بە قسە‌کردن هە‌بێت تۆ گوێیان لێدە‌گری.‏ ژینگە‌یە‌کی ئارام بۆ منداڵە‌کانت پێک‌بهێنە تاکو بە‌لایانە‌وە ئاسان بێ دڵی خۆیان بۆ تۆ هە‌ڵبڕێژن (‏یاقوب ٣:‏١٨‏)‏.‏ ئە‌گە‌ر ئە‌وان هە‌ست بکە‌ن کە دادگایی دە‌کرێن لە لایان تۆوە یان بە‌رامبە‌ریان تووندوتیژ دە‌بی،‏ لە وانە‌یە قسە‌ی ناخی دڵیان بە ڕاستی بە تۆ نە‌ڵێن.‏ بە‌رامبە‌ر منداڵە‌کانت دانبە‌خۆبگرە و بە‌ردە‌وام دڵنیاییان بدە‌یە لە‌وە‌ی کە تۆ خۆشتدە‌وێن (‏مە‌تتا ٣:‏١٧؛‏ ١ کۆرنسۆس ٨:‏١‏)‏.‏

تۆ دە‌توانی چی بکە‌ی:‏

  • ئە‌و کاتە کە پێویستیان بە تۆ هە‌یە ئامادە بە گوێیان لێ بگری.‏

  • بە شێوە‌یە‌کی گشتی لە‌گە‌ڵ منداڵە‌کانت گفتوگۆ بکە نە‌ک تە‌نها ئە‌و کاتانە‌ی کە گیروگرفت هە‌یە.‏

٢ هە‌وڵ بدە بە وردی لە هە‌ستی منداڵە‌کانت تێبگە‌ی

ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ «ئە‌وە‌ی بایە‌خ بە ئامۆژگاری بدات چاکە‌ی دە‌ست دە‌کە‌وێت» (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ١٦:‏٢٠‏)‏.‏ هە‌ندێک جار پێویستە زۆر بە قوڵی گوێ بە وشە‌ی منداڵە‌کانت بدە‌ی تاکو لە هە‌ستی ڕاستە‌قینە‌یان تێبگە‌ی.‏ گە‌نجان زۆر جار شت گە‌ورە دە‌کە‌نە‌وە و لە باس کردنی هە‌ستە‌کانیاندا بە جۆرێک قسە دە‌کە‌ن کە لە ڕاستیدا مە‌بە‌ستیان ئە‌وە نییە کە دە‌یڵێن (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ١٨:‏١٣‏)‏.‏ زوو تووڕە مە‌بە (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ١٩:‏١١‏)‏.‏

تۆ دە‌توانی چی بکە‌ی:‏

  • لە‌سە‌رخۆبە و قسە‌کانیان مە‌بڕە‌وە و شتە‌کان گە‌ورە مە‌کە‌وە،‏ئیتر گرنگ نییە منداڵە‌کانت باسی چ شتێکت بۆ دە‌کە‌ن.‏

  • هە‌وڵ بدە وە‌بیر خۆت بهێنیە‌وە هە‌ستە‌کانت لە تە‌مە‌نی ئە‌واندا چۆن بوون و چ شتێک بە‌لاتە‌وە گرنگ بوو.‏

٣ بە یە‌کگرتووی خۆتان دە‌رببڕن

ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ «ڕۆڵە،‏ گوێ لە تە‌مبێکردنی باوکت بگرە و فێرکردنی دایکت پشتگوێ مە‌خە» (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ١:‏٨‏)‏.‏ یە‌هوە دە‌سە‌ڵاتی منداڵانی بە دایک و باوک داوە.‏ دایک و باوک دە‌بێ منداڵ فێری ڕێز گرتن و گوێڕایە‌ڵ بوون بکە‌ن (‏ئە‌فە‌سۆس ٦:‏١-‏٣‏)‏.‏ منداڵە‌کان هە‌ست دە‌کە‌ن ئە‌گە‌ر دایک و باوکیان لە‌بیروبۆچووندا یە‌کگرتوو نە‌بن.‏ «لە یە‌ک مێشک و بیردا یە‌کگرتوو بن» (‏١ کۆرنسۆس ١:‏١٠‏)‏.‏ کاتێک بیروبۆچوونتان لە‌گە‌ڵ یە‌ک جیاوازە لە لای منداڵە‌کانتان باسی مە‌کە‌ن.‏ چونکە ئە‌و کارە دە‌بێتە هۆی کە‌م بوونە‌وە‌ی ڕێزی منداڵە‌کان بە‌رامبە‌ری ئێوە.‏

ئێوە دە‌توانن چی بکە‌ن:‏

  • لە‌سە‌ر شێوە‌ی بە‌خێوکردنی منداڵە‌کانتان وتوووێژ بکە‌ن و هاوبیر بن.‏

  • ئە‌گە‌ر تۆ و هاوسە‌رە‌کە‌ت بۆ ڕاهێنانی منداڵە‌کانتان بیرووبۆچوونی جیاوازتان هە‌یە،‏ هە‌وڵ بدە‌ن بیروڕای یە‌ک لە‌بە‌ر چاو بگرن.‏

٤ بە‌رنامە دابڕێژن

ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ «منداڵ بە ڕێگای پێویست پە‌روە‌وردە بکە» (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ٢٢:‏٦‏)‏.‏ سە‌رکە‌وتوویی لە بە‌خێوکردنی منداڵە‌کانتان بە ڕێکە‌وت پێک نایە.‏ بۆ بە‌خێو کردنی مندالە‌کانتان پێویستە بە‌رنامە‌تان هە‌بێ کە سە‌رزە‌نشت کردنیش دە‌گرێتە خۆ (‏زە‌بوور ١٢٧:‏٤؛‏ پە‌ندە‌کانی سلێمان ٢٩:‏١٧‏)‏.‏ سە‌رزە‌نشت کردن تە‌نیا بە واتای سزادان نییە.‏ بە‌ڵکو سە‌رزە‌نشت کردن یارمە‌تی منداڵە‌کانتان دە‌دە‌ا گرنگیە‌تی یاساکانی ناو خێزان تێبگە‌ن (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ٢٨:‏٧‏)‏.‏ هە‌روە‌ها فێریان بکە‌ن وشە‌ی خودایان خۆشبووێ و بنە‌ماکانی بناسن (‏زە‌بوور ١:‏٢‏)‏.‏ ئە‌وە یارمە‌تییان دە‌دا بۆ ئە‌وە‌ی کە ویژدانێکی بە‌هێزیان هە‌بێت (‏عیبرانییە‌کان ٥:‏١٤‏)‏.‏

ئێوە دە‌توانن چی بکە‌ن:‏

  • منداڵە‌کانتان دڵنیا بکە‌ن لە‌وە‌ی کە خودا کە‌سایە‌تیە‌کی ڕاستە و دە‌توانن متمانە‌ی پێ بکە‌ن.‏

  • یارمە‌تییان بدە‌ن مە‌ترسییە‌کانی بە‌دڕە‌وشتی بناسنە‌وە و خۆیانی لێ بپارێزن و ئە‌و مە‌ترسییانە زۆربە‌یان لە ڕێگای کۆمپیۆتە‌رە‌وە‌ن.‏ فێریان بکە‌ن خۆیان لە منداڵباز بپارێزن.‏

‏«منداڵ بە ڕێگای پێویست پە‌روە‌ردە بکە»‏