بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

بە‌شی ٦

دوای لە دایک بوونی منداڵ چۆن بارودۆخی خێزان دە‌گۆڕدرێ

دوای لە دایک بوونی منداڵ چۆن بارودۆخی خێزان دە‌گۆڕدرێ

‏«بێگومان منداڵان میراتن لە یە‌زدانە‌وە.‏»​—‏⁠زە‌بوور ١٢٧:‏٣

لە دایک بوونی منداڵ لە‌وانە‌یە کاریگە‌رییە‌کی بە‌هێزی لە‌سە‌ر ژن و مێرد هە‌بێت.‏ وە‌کو دایک و باوکێکی نوێ لە‌وانە‌یە سە‌رتان بسوڕمێ لە‌وە‌ی کە دە‌بینن زۆربە‌ی کات و هێز و تواناتان بۆ بە‌خێو کردنی منداڵە‌کە‌تان تە‌رخان دە‌کرێ.‏ کە‌می خە‌و لە‌گە‌ڵ گۆڕانکاری لە هە‌ستە‌کانتان لە‌وانە‌یە ببێتە هۆی ناکۆکی لە نێوانتاندا.‏ تۆ و هاوسە‌رە‌کە‌ت بە‌یە‌کە‌وە بۆ بە‌خێو کردنی منداڵە‌کە‌تان و ڕاگرتنی ژیانی هاوسە‌ریە‌تیتان پێویستیتان بە لە‌خۆبوردن هە‌یە.‏ چۆن بنە‌ماکانی پە‌رتووکی پیرۆز دە‌توانن یارمە‌تیتان بدە‌ن بۆ ئە‌وە‌ی ڕووبە‌ڕووی ئە‌و گرفتانە ببنە‌وە.‏

١ هە‌وڵ بدە لە‌بە‌ر چاوی بگری کە چۆن منداڵ ژیان دە‌گۆڕێ

ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ «خۆشە‌ویستی پشوودرێژە».‏ هە‌روە‌ها،‏ خۆشە‌ویستی «بۆ خۆی داوا ناکات،‏ زوو تووڕە نابێت» (‏١ کۆرنسۆس ١٣:‏٤،‏ ٥‏)‏.‏ وە‌کو دایکێک بێگومان زۆر سرووشتیە کە بایە‌خ بە کۆرپە‌کە‌ت دە‌دە‌ی.‏ لە‌وانە‌یە،‏ هاوسە‌رە‌کە‌ت هە‌ست بکا کە بایە‌خی پێ نادە‌ی،‏ بۆیە لە بیرت بێ گرنگی بە ئە‌ویش بدە‌ی.‏ بە دانبە‌خۆگرتن و میهرە‌بانی دە‌توانی یارمە‌تی بدە‌ی هە‌ست بە‌وە بکات کە بایە‌خ بە ئە‌ویش دە‌دە‌ی و لە بە‌خێوکردنی منداڵە‌کە‌تاندا بە‌شدارە.‏

‏«مێردە‌کان .‏.‏.‏ بە هە‌ستیاری لە‌گە‌ڵ ژنە‌کانتان نیشتە‌جێ بن» (‏١ پە‌ترۆس ٣:‏٧‏)‏.‏ هە‌وڵ بدە ئە‌وە بە‌رچاو بگری کە ژنە‌کە‌ت زۆربە‌ی کات و توانای خۆی بۆ منداڵە‌کە‌تان تە‌رخان دە‌کا.‏ ئە‌و بە‌رپرسیاریە‌تی نوێی هاتۆتە ئە‌ستۆ و لە‌وانە‌یە دڵتە‌نگ و پە‌شۆکاو بێت،‏ تە‌نانە‌ت تووشی خە‌مۆکی هاتبێ.‏ هە‌ندێک جار لە‌وانە‌یە لێت تووڕە بێ،‏ بە‌ڵام تۆ هە‌وڵ بدە ئارام بی،‏ «چونکە ئە‌وە‌ی درە‌نگ تووڕە بێت لە پاڵە‌وان باشترە» (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ١٦:‏٣٢‏)‏.‏ ئاگاداری لێ بکە و پشتیوانی بە چونکە ئە‌و پێویستی پێیە‌تی (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ١٤:‏٢٩‏)‏.‏

تۆ دە‌توانی چی بکە‌ی:‏

  • باوکان:‏ لە ئاگاداری کردن لە منداڵە‌کە‌تان یارمە‌تی ژنە‌کە‌ت بدە،‏ تە‌نانە‌ت لە شە‌وانیشدا.‏ ئە‌و کاتە‌ی کە بۆ شتی دیکە‌ت تە‌رخان کردبوو کە‌متری بکە‌وە و کاتی زۆرتر بۆ ژن و منداڵە‌کە‌ت دانێ.‏

  • دایکان:‏ کاتێک مێردە‌کە‌ت دە‌یهە‌وێ یارمە‌تیت بدا بۆ ئە‌وە‌ی ئاگای لە منداڵە‌کە‌تان بێ،‏ یارمە‌تیە‌کە‌ی وە‌رگرە.‏ ئە‌گە‌ر مێردە‌کە‌ت ئە‌و کارە‌ی بە باشی جێبە‌جێی نە‌کرد،‏ ڕە‌خنە‌ی لێ مە‌گرە،‏ بە‌ڵکو بە میهرە‌بانی پێی بڵێ چۆن جێ‌بە‌جێی بکا.‏

٢ پە‌یوە‌ندییە‌کە‌تان بە‌هێز بکە‌ن

ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ «ئیتر دە‌بنە یە‌ک جە‌ستە» (‏پە‌یدابوون ٢:‏٢٤‏)‏.‏ هە‌رچە‌ندە ئە‌ندامێکی نوێ هاتۆتە ناو خێزانە‌کە‌تانە‌وە لە بیرت بێت تۆ و هاوسە‌رە‌کە‌ت ئێستاش «یە‌ک جە‌ستە‌ن».‏ هە‌وڵ بدە‌ن پە‌یوە‌ندیە‌کە‌تان بە‌هێز بکە‌ن.‏

ژنە‌کان،‏ بۆ پشتگیری یارمە‌تییە‌کانی مێردە‌کە‌ت سوپاسگوزار بە.‏ دە‌ربڕینی سوپاسگوزاریت وە‌ک دە‌رمانی «چاکبوونە‌وە‌یە» (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ١٢:‏١٨‏)‏.‏ مێردە‌کان،‏ بە هاوسە‌رە‌کە‌ت بڵێ چە‌ندە‌ت خۆشدە‌وێ و بایە‌خی بۆ تۆ زۆرە.‏ دە‌ستخۆشکە‌ری لێ بکە و بایە‌خی پێ بدە (‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ٣١:‏١٠،‏ ٢٨‏)‏.‏

‏«کە‌س داوای بە‌رژە‌وە‌ندی خۆی نە‌کات،‏ بە‌ڵکو باشە‌ی خە‌ڵک» (‏١ کۆرنسۆس ١٠:‏٢٤‏)‏.‏ هە‌میشە باشترین ڕە‌فتاڕ لە‌گە‌ڵ هاوسە‌رە‌کە‌ت بکە.‏ وە‌کو ژن و مێرد کات دانێن بۆ ئە‌وە‌ی لە‌گە‌ڵ یە‌کتر وتووێژ و ڕاپرسی بکە‌ن و گوێ لە یە‌کتر بگرن.‏ لە پە‌یوە‌ندی جووتبووندا تە‌نها بیر لە خۆت مە‌کە‌وە بە‌ڵکو بیر لە پێداویستیە‌کانی هاوسە‌رە‌کە‌شت بکە‌وە.‏ پە‌رتووکی پیرۆز چی دە‌فە‌رمووێ:‏ «خۆتان لە یە‌کتری بێبە‌ش مە‌کە‌ن،‏ مە‌گە‌ر بە ڕێک کە‌وتن بۆ ماوە‌یە‌ک» (‏١ کۆرنسۆس ٧:‏٣-‏٥‏)‏.‏ بۆیە لە‌و بوارە‌دا بە دڵپاکی بە‌یە‌کە‌وە قسە بکە‌ن.‏ دانبە‌خۆگرتووییتان و تێگە‌یشتنتان بە‌رامبە‌ری یە‌کتری پە‌یوە‌ندیتان بە‌هێزتر دە‌کات.‏

تۆ دە‌توانی چی بکە‌ی:‏

  • لە بیری مە‌کە‌ن کات بۆ یە‌کتر دانێن.‏

  • بە کڕینی دیاریە‌کی بچووک یان نووسینی نامە‌یە‌کی کورت خۆشە‌ویستی خۆت دە‌رببڕە.‏

٣ فێرکردنی منداڵە‌کە‌ت

ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ «تۆ لە منداڵیە‌وە کتێبی پیرۆز دە‌ناسیت،‏ ئە‌وە‌ی داناییت دە‌داتێ بۆ ڕزگاری بە‌هۆی باوە‌ڕ بە عیسای مە‌سیح» (‏٢ تیمۆساوس ٣:‏١٥‏)‏.‏ بۆ چۆنیە‌تی فێرکردنی منداڵە‌کە‌تان بە‌رنامە دابرێژن.‏ ئە‌و بۆ فێربوون توانایە‌کی بێ‌هاوتای هە‌یە،‏ تە‌نانە‌ت پێش لە دایک بوونیش.‏ لە کاتێکدا منداڵ هێشتا لە منداڵدان دایە،‏ دە‌توانێ دە‌نگی دایکی بناسێتە‌وە و وە‌ڵامی هە‌ستی دایکی بداتە‌وە.‏ کاتێک ساوایە پە‌رتووکی هە‌مە‌ڕە‌نگی بۆ بخوێنە‌وە.‏ هە‌رچە‌ندە کە ئە‌و تێناگا تۆ چی بۆ دە‌خوێنیتە‌وە،‏ بە‌ڵام کاتێک گە‌ورە دە‌بێت حە‌زی لە خوێندنە‌وە دە‌بێت.‏

لە هە‌ر تە‌منێکدا دە‌توانی باسی خودا لە‌گە‌ڵ منداڵە‌کە‌ت بکە‌ی.‏ با ببیستێ کاتێک تۆ لە یە‌هوە دە‌پاڕێیە‌وە (‏دواوتاری موسا ١١:‏١٩‏)‏.‏ تە‌نانە‌ت کاتێ بە‌یە‌کە‌وە یاری دە‌کە‌ن باسی ئە‌و شتانە بکە کە خودا درووستی کردوون (‏زە‌بوور ٧٨:‏٣،‏ ٤‏)‏.‏ لە‌و کاتە‌ی منداڵە‌کە‌ت لە گە‌ورە بوون دایە،‏ هە‌ست بە خۆشە‌ویستی تۆ بۆ یە‌هوە دە‌کا و ئە‌ویش فێر دە‌بێ یە‌هوە‌ی خۆشبوێ.‏

تۆ دە‌توانی چی بکە‌ی:‏

  • بە تایبە‌ت بۆ بە دە‌ست هێنانی دانایی بپاڕێوە تاکو بتوانی منداڵە‌کە‌ت بە جوانی بە‌خێو بکە‌ی.‏

  • وشە و بیرۆکە‌ی سە‌رە‌تایی بۆ منداڵە‌کە‌ت دووبارە بکە‌وە بۆ ئە‌وە‌ی منداڵە‌کە‌ت زوو شت فێربێت.‏