بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

بە‌شی ٩

بە‌یە‌کە‌وە لە‌گە‌ڵ خێزانە‌کە‌ت یە‌هوە بپە‌رستن

بە‌یە‌کە‌وە لە‌گە‌ڵ خێزانە‌کە‌ت یە‌هوە بپە‌رستن

‏«کڕنۆش بۆ دروستکە‌ری ئاسمان و زە‌وی ببە‌ن.‏»​—‏⁠ئاشکراکردن ١٤:‏٧

هە‌روە‌ک لە‌م بڵاوکراوە‌یە فێر بووی،‏ پە‌رتووکی پیرۆز زۆر بنە‌مای تێدایە کە یارمە‌تی تۆ و خێزانە‌کە‌ت دە‌دا.‏ یە‌هوە دە‌یە‌وێ تۆ کامە‌ران بیت.‏ ئە‌و بە‌ڵێنت پێ دە‌دا ئە‌گە‌ر تۆ خوداپە‌رستی لە پلە‌ی یە‌کە‌می ژیانت دابنێیت «هە‌مو ئە‌مانە‌تان بۆ زیاد دە‌بێ» (‏مە‌تتا ٦:‏٣٣‏)‏.‏ یە‌هوە پڕ بە دڵ دە‌یە‌وێ ببیتە هاوڕێی ئە‌و.‏ هە‌موو دە‌رفە‌تێک بە‌کار بهێنە بۆ ئە‌وە‌ی کە دۆستایە‌تیت لە‌گە‌ڵ خودا پە‌رە پێبدە‌ی.‏ ئە‌وە مە‌زنترین شانازییە کە کە‌سێک بتوانێ هە‌یبێت (‏مە‌تتا ٢٢:‏٣٧،‏ ٣٨‏)‏.‏

١ پە‌یوە‌ندیت لە‌گە‌ڵ یە‌هوە بە‌هێز بکە

ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ «یە‌زادانی سوپاسالار ئە‌مە دە‌فە‌رمووێ:‏ من دە‌بمە باوکی ئێوە و ئێوە‌ش دە‌بنە کوڕ و کچی من» (‏٢ کۆرنسۆس ٦:‏١٨‏)‏.‏ خودا دە‌یە‌وێ تۆ ببیتە باشترین هاوڕێی ئە‌و.‏ یە‌کێک لە‌و ڕێگایانە،‏ پاڕانە‌وە‌یە.‏ یە‌هوە داوات لێدە‌کا «بۆ پاڕانە‌وە» (‏١ سالۆنیکی ٥:‏١٧‏)‏.‏ ئە‌و بە خۆشییە‌وە دە‌یە‌وێ قسە‌ی دڵت و ئە‌و شتانە‌ی لە لات گرنگن بیبیستێ (‏فیلیپی ٤:‏٦‏)‏.‏ کاتێک لە‌گە‌ڵ خێزانە‌کە‌ت لە یە‌هوە دە‌پاڕێنە‌وە ئە‌وان هە‌ست بە‌وە دە‌کە‌ن کە خودا لە ژیانتدا زۆر گرنگە.‏

لە پاڵ قسە کردن لە‌گە‌ڵ خودا،‏ پێویستە تۆش گوێ لە‌و بگری.‏ تۆ دە‌توانی لە ڕێگای خوێندنە‌وە‌ی وشە‌ی خودا و ئە‌و بڵاوکراوانە‌ی کە سە‌رچاوە‌کە‌یان پە‌رتووکی پیرۆزە ئە‌م کارە بکە‌ی (‏زە‌بوور ١:‏١،‏ ٢‏)‏.‏ بیر بکە‌وە لە‌و شتە‌ی دە‌یخوێنیتە‌وە (‏زە‌بوور ٧٧:‏١١،‏ ١٢‏)‏.‏ بۆ گوێ‌دان بە خودا پێویستە بە بە‌ردە‌وامی لە کۆبونە‌وە مە‌سیحییە‌کاندا بە‌شدار بی (‏زە‌بوور ١٢٢:‏١-‏٤‏)‏.‏

بۆ بە‌هێزتر کردنی پە‌یوە‌ندیت لە‌گە‌ڵ یە‌هوە،‏ زۆر گرنگە لە لای خە‌ڵک باسی ئە‌و بکە‌ی.‏ هە‌رچە‌ند زیاتر باسی بکە‌ی،‏ لێی نزیکتر دە‌بیە‌وە (‏مە‌تتا ٢٨:‏١٩،‏ ٢٠‏)‏.‏

تۆ دە‌توانی چی بکە‌ی:‏

  • هە‌موو ڕۆژێ کات بۆ خوێندنە‌وە‌ی پە‌رتووکی پیرۆز و پاڕانە‌وە تە‌رخان بکە.‏

  • وە‌ک خێزان،‏ چالاکییە‌کانی خوداپە‌رستی لە پێش چالاکییە‌کانی تر دابنێن.‏

٢ چێژ لە بە‌رنامە‌ی خوداپە‌رستی خێزانی وە‌ربگرن

ئە‌وە‌ی کە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌فە‌رمووێ:‏ «لە خودا نزیک بنە‌وە،‏ لێتان نزیک دە‌بێتە‌وە» (‏یاقوب ٤:‏٨‏)‏.‏ تۆ پێویستە بە‌رنامە دابڕێژی و بە‌ردە‌وام بی لە‌سە‌ر بە‌رنامە‌ی دە‌قاودە‌قی خوداپە‌رستی خێزانیت (‏پە‌یدابوون ١٨:‏١٩‏)‏.‏ سە‌رە‌ڕای ئە‌مە پێویستە خودا ببێتە بە‌شێکی سە‌رە‌کی لە ژیانی ڕۆژانە‌تاندا.‏ لە ڕێگای قسە کردن دە‌ربارە‌ی خودا،‏ ئە‌ندامانی خێزانە‌کە‌ت هان بدە بۆ ئە‌وە‌ی پە‌یوە‌ندیان لە‌گە‌ڵ خودا بە‌هێز بکە‌ن،‏ کاتێک «لە ماڵ دادە‌نیشن و کاتێک بە ڕێگادا دە‌ڕۆن و کاتێک دە‌خە‌ون و کاتێک هە‌ڵدە‌ستن» قسە‌یان بۆ بکە (‏دواوتاری موسا ٦:‏٦،‏ ٧‏)‏.‏ بیکە‌نە ئامانجی خۆتان وە‌ک یە‌شوع بن،‏ کە وتی:‏ «من و بنە‌ماڵە‌کە‌م یە‌زدان دە‌پە‌رستین» (‏یە‌شوع ٢٤:‏١٥‏)‏.‏

تۆ دە‌توانی چی بکە‌ی:‏

  • بە‌رنامە‌یە‌کی فێرکاری خوداپە‌رستی بۆ خێزانە‌کە‌ت دابڕێژە و پێداویستیە‌کانی هە‌ریە‌کێکیان لە‌بە‌ر چاو بگرە.‏