بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

پاشایەتی خودا چییە؟‏

پاشایەتی خودا چییە؟‏

ئایا دەڵێیت.‏.‏.‏

  • شتێکە لەناخی دڵتدایە؟‏

  • تەنھا وتەیەکی ھێماییە؟‏

  • فەرمانڕەوایەتییەکی ئاسمانییە؟‏

ئەوەی کە پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ

‏«خودای ئاسمان پاشایەتییەک بەرپا دەکا کە ھەرگیز بنبڕ نابێت»—‏دانیال ٢:‏٤٤‏.‏

‏«کوڕێکمان دەبێت کوڕێکمان پیدەدرێت سەرکردایەتی دەکەوێتەسەر شانی»—‏ئیشایا ٩:‏٦‏.‏

ئایا ئەوەبۆ تۆ چ واتایاکی ھەیە؟‏

ئایا بەڕاستی دەتوانین باوەڕ بەوە بکەین کەپەرتووکی پیرۆز دەیفەرمووێ؟‏

بەڵی،‏ بەلانی کەم لەبەر دوو ھۆ:‏

  • عیسای مەسیح نیشانی دا کە پادشایەتی خودا چی بەدیدھێنێ.‏ عیسا قوتابییەکانی فێرکرد بپاڕێنەوە تاکو پاشایەتی خودا بێت و تا خواستی خودا لەسەر زەوی پەیڕەو بکرێت.‏ (‏مەتتا ٦:‏٩،‏ ١٠‏)‏ عیسا دەریخست چۆن ئەو پاڕانەوەیە وەڵامدرایەوە.‏

    کاتێ عیسا لەسەر زەوی بوو،‏ برسییەکانی تێر کرد،‏ نەخۆشەکانی چاککردەوە،‏ ھەروەھا مردووەکانی زیندوو کردەوە!‏ (‏مەتتا ١٥:‏٢٩-‏٣٨؛‏ یۆحەنا ١١:‏٢٨-‏٤٤‏)‏ عیسا وەک فەرمانڕەوای داھاتووی پاشایەتی خودا،‏ پێشەکییەکی نایابی نیشاندا لەوەی کە پاشایەتییەکە بۆ ھاوکارانی دەیھێنێتەدی.‏—‏ئاشکراکردن ١١:‏١٥‏.‏

  • بارودۆخەکانی جیھان دەیسەلمێنن کە پاشایەتی خودا بەمزووانە دێت.‏ عیسای مەسیح پێشبینی کرد کە پێشئەوەی پاشایەتییەکە ئاشتی بێنێتە سەرزەوی،‏ ئەم جیھانەمان ڕووبەڕووی بەڵای شەڕ و قەتوقوڕی بوومەلەرزە دەبێتەوە.‏—‏مەتتا ٢٤:‏٣،‏ ٧‏.‏

    ئێمە لەم سەردەمەدا ئەم بارودۆخانە دەبین.‏ کەواتە دەبێ متمانەمان ھەبێ کە پاشایەتی خودا بەمزووانە کۆتایی بەھەموو ئەو جۆرەکێشانە دەھێنێ.‏

بۆ بیرلێکردنەوە

لەژێر فەرمانڕەوایەتی پاشایەتی خودا ژیان چۆن دەبێ؟‏

پەرتووکی پیرۆز وەڵامی ئەم پرسیارەدەداتەوەلە زەبوور ٣٧:‏٢٩ و ئیشایا ٦٥:‏٢١-‏٢٣‏.‏