بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

ئایا ئازارەکان ھەرگیز کۆتاییان پێدێ؟‏

ئایا ئازارەکان ھەرگیز کۆتاییان پێدێ؟‏

دەشێ تۆ بڵێی.‏.‏.‏

  • بەڵێ؟‏

  • نەخێر؟‏

  • لەوانەیە؟‏

پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ

‏«خودا .‏.‏.‏ ھەموو فرمێسکێکی چاویان دەسڕێتەوە،‏ ئیتر مردن نابێت،‏ شیوەن و ھاوار و ئازار نامێنن.‏»—‏بینین ٢١:‏٣،‏ ٤‏.‏

ئەمەی باس کرا بۆ تۆ چ واتایەکی ھەیە

دڵنیامان دەکات لەوەی کە خودا ھەرگیز ھۆکاری گرفتەکانی ئێمە نییە.‏—‏یاقوب ١:‏١٣‏.‏

جێگای دڵگەرمییە بزانین،‏ خودا زۆر بە باشی لە ئێمە تێدەگا کاتێ ئازار دەچێژین.‏—‏زەکەریا ٢:‏٨‏.‏

ھیوامان دەداتێ کە ئازارەکان کۆتاییان پێدێ.‏—‏زەبوور ٣٧:‏٩-‏١١‏.‏

ئایا دەتوانین بڕوا بکەین بەوەی کە پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ؟‏

بەڵێ،‏ بەلانی کەم لەبەر دوو ھۆکار:‏

  • خودا ڕقی لەوەیە کە ئازارچێژتن‌و ناڕەوایی ھەیە.‏ سەرنج بدە کە یەھوە خودا ھەستی چۆن بوو کاتێ گەلی ئیسرائیل لە سەردەمی پەرتووکی پیرۆزدا ھەڵس‌وکەوتی ناڕەوای لەگەڵ دەکرا.‏ پەرتووکی پیرۆز دەفەرموێ کە یەزدان دڵی پێیان سووتا لەبەر «ئەوانەی تەنگیان پێ ھەڵچنین».‏—‏دادوەران ٢:‏١٨‏.‏

    خودا زۆر بە باشی ئاگاداری ئەوەیە کە ھەندێ کەس ئازاری خەڵکی‌تر دەدەن.‏ بۆ نموونە پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ،‏ خودا ڕقی دەبێتەوە لە «دەستێک کەخوێنی بێ‌تاوانی ڕشتبێت».‏—‏پەندەکان ٦:‏١٦،‏ ١٧‏.‏

  • خودا بایەخ بە ھەر یەکێک لە ئێمە دەدات.‏ نەک ھەر بەتەنھا «ھەریەکەیان دەرد و ئازاری خۆی دەزانێت»،‏ بەڵکو یەھوەش ئاگاداری ئازار چێژتنەکانیانە!‏—‏٢ ھەواڵی ڕۆژان ٦:‏٢٩،‏ ٣٠‏.‏

    یەھوە بەمزووانە لە ڕێگای پادشاھێتییەکەیەوە کۆتایی بە ئازارەکانی ھەر یەک لە مرۆڤەکان دەھێنێ.‏ (‏مەتتا ٦:‏٩،‏ ١٠‏)‏ ئەو کات خودا لەسەرخۆ دڵنەوایی ئەو کەسانە دەداتەوە کە پشتیان پێی بەستووە.‏—‏کرداری نێردراوان ١٧:‏٢٧؛‏ ٢ کۆرنسۆس ١:‏٣،‏ ٤‏.‏

بۆ بیر لێکردنەوە

بۆچی خودا ڕێگا بە ئازار چێژتن دەدا؟‏

پەرتووکی پیرۆز وەڵامی ئەم پرسیارە لە بەشەکانی ڕۆما ٥:‏١٢ و ٢ پەترۆس ٣:‏٩دا دەداتەوە.‏