بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

تۆ چۆن دەڕوانیتە داھاتوو؟‏

تۆ چۆن دەڕوانیتە داھاتوو؟‏

ئایا ئەو جیھانەی ئێمە تێیدا دەژین.‏.‏.‏

  • ھەر وەک خۆی دەمێنێتەوە؟‏

  • خرابتر دەبێ؟‏

  • باشتر دەبێ؟‏

پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ

‏«خودا .‏.‏.‏ ھەموو فرمێسکێکی چاویان دەسڕێتەوە،‏ ئیتر مردن نابێت،‏ شیوەن و ھاوار و ئازار نامێنن،‏ چونکەشتەکانی پێشوو بەسەرچوون.‏»—‏بینین ٢١:‏٣،‏ ٤‏.‏

ئەوە بۆ تۆ چ واتایەکی ھەیە

بە ئەنجام‌گەیاندنی کاری بە سوود و ئاسوودەبەخش.‏—‏ئیشایا ٦٥:‏٢١-‏٢٣‏.‏

ئیتر ھیچ جۆرە نەخۆشی و ئازار چێژشتنێک نامێنێ.‏—‏ئیشایا ٢٥:‏٨؛‏ ٣٣:‏٢٤‏.‏

ژیانێکی بەختەوەرانەی بێ کۆتایی لەگەڵ خێزان و دۆستان بەسەر دەبەی.‏—‏زەبوور ٣٧:‏١١،‏ ٢٩‏.‏

ئایا دەتوانین بڕوا بکەین بەوەی کە پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ؟‏

بەڵێ،‏ بە لانی کەم لەبەر دوو ھۆکار:‏

  • خودا توانای بەدیھێنانی بەڵێنیەکانی ھەیە‏.‏ پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ بە تەنھا یەھوە خودا «ھەرە بە توانا»یە،‏ چونکە ھێزو توانای ئەو بێ‌سنوورە.‏ (‏بینین ١٥:‏٣‏)‏ کەوابوو خودا لە توانای دایە بەڵێنەکانی خۆی بھێنێتەدی‌و ئەو جیھانەی ئێمە تێیدا دەژین بۆ جێھانێکی باشتر بگۆڕێ.‏ ھەروەک پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ «لەلای خودا ھەموو شتێک دەبێت».‏—‏مەتتا ١٩:‏٢٦‏.‏

  • خودا ئارەزووی ھەیە بەڵێنەکانی بھێنێتەدی.‏ بۆ نموونە،‏ یەھوە «تامەزرۆ»ی ئەوەیە ئەو کەسانەی کە مردوون سەر لە نوێ زیندوو بکاتەوە.‏—‏ئەیوب ١٤:‏١٤،‏ ١٥‏.‏

    ھەروەھا پەرتووکی پیرۆز ئەوە ئاشکرا دەکات کە ڕۆڵەی خودا،‏ عیسای مەسیح نەخۆشی چاک دەکردنەوە.‏ ئەو بۆچی ئەم کارەی دەکرد؟‏ چونکە ئەوە خواستی ئەو بوو.‏ (‏مەرقۆس ١:‏٤٠،‏ ٤١‏)‏ عیسا بەو کارەی ڕەنگدانەوەیەکی تەواوی لەسەر کەسایەتی باوکی دەرخست،‏ چونکە خواستی باوکی ئەوەیە کە یارمەتی لێقەوماوان بدا.‏—‏یۆحەننا ١٤:‏٩‏.‏

    کەوابوو ئێمە دەتوانین متمانەمان بەوە ھەبێ کە یەھوەو عیسای مەسیح،‏ ھەردووکیان دەیانھەوێ یارمەتیمان بدەن بۆ ئەوەی چێژ لە داھاتوویەکی بەختەوەرانە وەرگرین.‏—‏زەبوور ٧٢:‏١٢-‏١٤؛‏ ١٤٥:‏١٦؛‏ ٢ پەترۆس ٣:‏٩‏.‏

بۆ بیر لێکردنەوە

ئەو جیھانەی کە ئێمە تێدا دەژین،‏ خودا چۆن بەرەو باشتر دەیگۆڕێ؟‏

پەرتووکی پیرۆز لە بەشەکانی مەتتا ٦:‏٩،‏ ١٠ و دانیال ٢:‏٤٤دا وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە.‏