بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

کلیلی بەختەوەری ژیانی خێزان چییە؟‏

کلیلی بەختەوەری ژیانی خێزان چییە؟‏

ئایا تۆ پێتوایە.‏.‏.‏

  • خۆشەویستییە؟‏

  • پارەیە؟‏

  • یان شتێتکی دیکەیە؟‏

پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ

‏«خۆزگە دەخوازرێ بەوانەی کە گوێ لە وشەی خودا دەگرن و دەیپارێزن.‏»—‏لۆقا ١١:‏٢٨‏.‏

ئەوە بۆ تۆ چ واتایەکی ھەیە

دۆزینەوەی خۆشەویستی ڕاستەقینە.‏—‏ئەفسۆس ٥:‏٢٨،‏ ٢٩‏.‏

چێژ وەرگرن لە ڕێز لێنانێک کە لە قوڵایی دڵەوە بێ.‏—‏ئەفسۆس ٥:‏٣٣‏.‏

ھەبوونی ئاساییشێکی ڕاست.‏—‏مەرقۆس ١٠:‏٦-‏٩‏.‏

ئایا دەتوانین بڕوا بکەین بەوەی کە پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ؟‏

بەڵێ،‏ بە لانی کەم لەبەر دوو ھۆکار:‏

  • خودا دامەزرێنەری ژیانی خێزانییە.‏ پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ کە یەھوە خودا یەکەم ژن‌و مێردایەتی مرۆڤی دامەزراند.‏ (‏پەیدابوون ٢:‏١٨-‏٢٤‏)‏ بە واتایەکی‌تر،‏ بنەمای خێزان سەری‌ھەڵدا،‏ چونکە یەھوە ئەمەێ دروست کرد.‏ ئایا بۆچی ئەوە زۆر گرنگە؟‏

    سەرنج بدە:‏ گەر تۆ چێشتێکی خۆش‌و بەتامت خواردبێ‌و بتھەوێ بزانی ئەو خواردنە لەچی دروستکراوە،‏ پرسیار لە کێ دەکەی؟‏ شتێکی ئاساییە لەو کەسە پرسیار دەکەی کە خواردنەکەی دروست کردووە.‏

    ھەر بە ھەمان شێوە،‏ بۆ زانینی ھۆکارەکانی بەختەوەری ژیانی خیزان،‏ کارێکی جوان دەکەین گەر ھانا بۆ یەھوە ببەین،‏ ئەو کەسەی کە ژیانی خێزانی دامەزراند.‏

  • خودا بایەخ بە تۆ دەدا.‏ کاری ژیرانە ئەوەیە کە خێزانەکان بەدوای ئامۆژگارییەکانی یەھوەدا بگەڕێن،‏ ئەو ئامۆژگارییانەی کە لە ڕێگای وشەکەیەوە داوییەتیە دەستەوە.‏ بۆچی ژیرانەیە؟‏ «چونکە ئەو بایەختان پێ دەدات.‏» (‏١ پەترۆس ٥:‏٦،‏ ٧‏)‏ یەھوە ھەمیشە لە دڵییەوە باشترین شتی بۆ تۆ دەوێ و ڕێنماییەکانی ھەمیشە بە کەڵکن!‏—‏پەندەکان ٣:‏٥،‏ ٦؛‏ ئیشایا ٤٨:‏١٧،‏ ١٨‏.‏

بۆ بیر لێکردنەوە

ئایا تۆ چۆن دەتوانی ببی بە مێردێک،‏ ژنێک یان دایک‌و باوکێکی باش؟‏

پەرتووکی پیرۆز وەڵامی ئەم پرسیارانە لە بەشەکانی ئەفسۆس ٥:‏١،‏ ٢ و کۆلۆسی ٣:‏١٨-‏٢١دا دەداتەوە.‏