بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

ئایا جیھان لەبەر دەستی کێ دایە؟‏

ئایا جیھان لەبەر دەستی کێ دایە؟‏

ئایا پێتوایە لەبەر دەستی.‏.‏.‏

  • خودا؟‏

  • مرۆڤایەتی؟‏

  • کەسێکی تر دایە؟‏

پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ

‏«ھەموو جیھان لەژێر دەستی خراپەکار شەیتان دانراوە.‏»—‏١ یۆحەننا ٥:‏١٩‏.‏

‏«ڕۆڵەی خودا بۆ ئەمە دەرکەوت،‏ تاکو کارەکانی ئیبلیس تێک بدات.‏»—‏١ یۆحەننا ٣:‏٨‏.‏

ئەوە بۆ تۆ چ واتایەکی ھەیە

ئەم وەڵامە لێکدانەوەیەکی ژیرانەیە بۆ ئەو گیروگرفتانەی کە لە جیھان‌دا ھەن.‏—‏بینین ١٢:‏١٢‏.‏

ھۆکارە بۆ ئەوەی بڕوا بکەین کە ئەم جیھانەی ئێمە باشتر دەبێت.‏—‏١ یۆحەننا ٢:‏١٧‏.‏

ئایا دەتوانین بڕوا بکەین بەوەی کە پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ؟‏

بەڵێ،‏ بەلانی کەم لەبەر سێ ھۆکار:‏

  • فەرمانڕەوایەتی شەیتان دادی بەسەردا دراوە.‏ یەھوە بڕیاری داوە بۆ ئەوەی کۆتایی بەو دەستەڵاتەی شەیتان بھێنێ کە بەسەر مرۆڤایەتی‌دا ھەیەتی.‏ خودا بەڵێن دەدا ھەموو ئەو خراپی کاولبووییە چاک بکاتەوە کە شەیتان ھێناوییەتە کایەوە.‏—‏عیبرانییەکان ٢:‏١٤‏.‏

  • خودا،‏ عیسای مەسیحی ھەڵبژاردووە بۆ ئەوەی بە سەر جیھاندا فەرمانڕەوایەتی بکا.‏ فەرمانڕەوایەتی عیسا جیاوازییەکی تەواوی ھەیە لەگەڵ ئەو فەرمانڕەوا ستەمکار و خۆپەرستە کە ئێستا بەسەر جیھان‌دا فەرمانڕەوایەتی دەکات.‏ سەبارەت بە پادشاھێتی عیسا،‏ خودا بەڵێن دەدات:‏ «بەزەیی بە لاواز و نەداردا دێتەوە.‏.‏.‏ گیانیان لەستەم و توندوتیژی دەکڕێتەو».‏—‏زەبوور ٧٢:‏١٣،‏ ١٤‏.‏

  • خودا ھەرگیز درۆ ناکات.‏ لە زۆر شوێنی پەرتووکی پیرۆزدا نووسراوە:‏ «خودا ھەرگیز درۆ ناکات.‏» (‏عیبرانیەکان ٦:‏١٨‏)‏ کاتێ یەھوە بەڵێنی شتێک دەدات،‏ ھەروەک ئەوە وایە شتەکە ھاتبێتەدی.‏ (‏ئیشایا ٥٥:‏١٠،‏ ١١‏)‏ «ئێستا سەرۆکی ئەم جیھانە دەکرێتە دەرەوە!‏» —‏یۆحەننا ١٢:‏٣١‏.‏

بۆ بیر لێکردنەوە

پاش ئەوەی کە فەرمانڕەوای ئەم جیھانە لادەبردرێ،‏ جیھان چۆن دەبێ؟‏

پەرتووکی پیرۆز لە بەشەکای زەبوور ٣٧:‏١٠،‏ ١١ و بینین ٢١:‏٣،‏ ٤دا وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە.‏