بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بیروبۆچوونت سەبارەت بە پەرتووکی پیرۆز چییە؟‏

بیروبۆچوونت سەبارەت بە پەرتووکی پیرۆز چییە؟‏

ئایا تۆ دەڵێی کە ئەوە.‏.‏.‏

  • پەرتووکی دانایی مرۆڤە؟‏

  • پەرتووکی چیرۆک‌و ئەفسانەکانە؟‏

  • وشەی خودایە؟‏

پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ

‏«ھەموو کتێبی پیرۆز بەوەحی لە خودا ھاتووە.‏»—‏٢ تیمۆساوس ٣:‏١٦‏.‏

ئەمە بۆ تۆ چ واتایەکی ھەیە

وەڵامی ئاسوودەبەخشە بۆ ئەو پرسیارە گرنگانەی دەربارەی ژیان لە ئارا دان.‏—‏پەندەکان ٢:‏١-‏٥‏.‏

ڕێنمایی باوەڕ پێکراوە کە لە ژیانی ھەموو ڕۆژێکماندا پێویستن.‏—‏زەبوور ١١٩:‏١٠٥‏.‏

ھیوای ڕاستەقینەیە بۆ داھاتوو.‏—‏ڕۆما ١٥:‏٤‏.‏

ئایا دەتوانین بڕوا بکەین بەوەی کە پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ؟‏

بەڵێ،‏ بە لانی کەم لەبەر سێ ھۆکار:‏

  • گونجاوی ئەم پەرتووکە سەرسوڕھێنەرە.‏ پەرتووکی پیرۆز لە ماوەی ١٦٠٠ ساڵدا بە ھۆی ٤٠ کەسی جیاوازەوە نووسرا.‏ زۆربەی ئەو کەسانە ھەرگیز یەکتریان نەبینیبوو.‏ بەڵام سەرەڕای ئەوەش ھەموو بەشەکانی پەرتووکی پیرۆز لەگەڵ یەکتردا گونجاون‌و ئاماژە بۆ یەک بابەتی سەرەکی دەکەن.‏

  • مێژوی ڕاست‌ودروست.‏ واپێدەچێ کە مێژونوسانی جیھان ھەمیشە شکستەکانی خەڵکی خۆیان دادەپۆشن.‏ بەڵام لە بەرامبەر ئەوەدا نووسەرانی پەرتووکی پیرۆز ڕاستبێژانە شکستەکانی خۆیان‌و نەتەوەکەیان تۆمار کردووە.‏—‏٢ ھەواڵی ڕۆژان ٣٦:‏١٥،‏ ١٦؛‏ زەبوور ٥١:‏١-‏٤‏.‏

  • پێشبینی بڕواپێکراو.‏ پەرتووکی پیرۆز پێشبینی ڕووخانی شاری بابلی کۆن دەکات ئەویش ٢٠٠ ساڵ بەر لەوەی کە ڕوو بدات.‏ (‏ئیشایا ١٣:‏١٧-‏٢٢‏)‏ ئەم پێشبینییە نە تەنھا شێوەی ڕووخانی بابلی باس کردبوو بەڵکو ناوی داگیرکەرەکەشی ھێنابوو!‏—‏ئیشایا ٤٥:‏١-‏٣‏.‏

    ژمارەیەکی‌تری پێشبینییەکانی پەرتووکی پیرۆز بە ھەموو وردەکارییەکانیانەوە ھاتوونەتەدی،‏ بەڵام ئایا ئەمە ھەر ئەوە نییە کە لە وشەی خوداوە چاوەڕوان دەکرێ؟‏—‏٢ پەترۆس ١:‏٢١‏.‏

بۆ بیر لێکردنەوە

وتەی خودا بە چ شێوەیەک دەتوانێ ژیانت باشتر بکا؟‏

پەرتووکی پیرۆز وەڵامی ئەم پرسیارە لە بەشەکانی ئیشایا ٤٨:‏١٧،‏ ١٨ و ٢ تیمۆساوس ٣:‏١٦،‏ ١٧دا دەداتەوە.‏