ئایا مردووەکان دەتوانن جارێکی دیکە بژینەوە؟
دەشێ تۆ بڵێی...
-
بەڵێ؟
-
نەخێر؟
-
لەوانەیە؟
پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ
«زۆر لەوانەی لەناو خۆلی زەویدا ڕاکشاون ھەڵدەستنەوە.»—دانیال ١٢:٢.
ئەو زیندوو بوونەوەیە بۆ تۆ چ واتایەکی ھەیە
دڵنەواییمان دەداتێ کاتێک خۆشەویستێکمان لێدەمرێ.—٢ کۆرنسۆس ١:٣، ٤.
ڕزگارییە بۆ ئەو کەسانەی کە لە مردن دەترسن.—عیبرانیەکان ٢:١٥.
ئومێدی ڕاستەقینەیە بۆ بەیەکتر شادبوونەوە لەگەڵ ئەو کەسوکارە خۆشەویستانەمان کە مردوون.—یۆحەننا ٥:٢٨، ٢٩.
ئایا دەتوانین بڕوا بکەین بەوەی کە پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ؟
بەڵێ، لانی کەم لەبەر سێ ھۆکار:
-
خودا ئافرێنەری ژیانە. پەرتووکی پیرۆز دەفەرمووێ یەھوە خودا «کانی ژیانە». (زەبوور ٣٦:٩؛ کرداری نێردراوان ١٧:٢٤، ٢٥) ئەوەی کە ژیانی بە ھەموو زیندەوەرێک بەخشیوە، بێگومان لە توانای دایە ژیان بۆ کەسێکی مردوو بگەڕێنێتەوە.
-
لە ڕابردوودا خودا مرۆڤی زیندوو کردۆتەوە. پەرتووکی پیرۆز بە لانی کەم ئاماژە بۆ ھەشت مرۆڤی—لاو و پیر و ژن و پیاو—دەکات کە مردوونو سەر لە نوێ لەسەر زەوی زیندوو کراونەتەوە. ھەندێ لەوان تەنھا بۆ ماوەیەکی کورت مردبوون، بەڵام یەکێک لەوان چوار ڕۆژ پاش ناشرانی، زیندوو کرایەوە!—یۆحەننا ١١:٣٩-٤٤.
-
خودا بە پەرۆشە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ھەمان کار بکا. یەھوە خودا ڕقی لە مردنە؛ ئەو مردن بە دوژمن دادەنێ. (١ کۆرنسۆس ١٥:٢٦) خودا «تامەزرۆ»یە بۆ ئەوەی بەسەر ئەو دوژمنەدا زاڵ بێت، واتە بە ھۆی زیندووکردنەوەوە مردن پووچەڵ دەکاتەوە. خودا بە پەرۆشی ئەو کەسانەیە کە لە بیری خۆیدا تۆماریکردوون و تامەزری ئەوەیە سەر لە نوێ لە سەر زەوی بیانبینێتەوە.—ئەیوب ١٤:١٤، ١٥.
بۆ بیر لێکردنەوە
بۆچی ئێمە پیر دەبینو دەمرین؟
پەرتووکی پیرۆز وەڵامی ئەم پرسیارە لە بەشەکانی پەیدابوون ٣:١٧-١٩ و ڕۆما ٥:١٢دا دەداتەوە.