بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

چۆن دە‌توانین بە داهاتێکی کە‌م بژین؟‏

چۆن دە‌توانین بە داهاتێکی کە‌م بژین؟‏

 ئایا بە هۆی کێشە‌ی ئابوورییە‌وە ناچار بوویت بە داهاتێکی کە‌متر بژیت؟‏ نە‌خۆشیە پە‌تاکان،‏ کارە‌ساتی سروشتی،‏ ئاژاوە‌ی سیاسی و شە‌ڕ دە‌توانن سیستە‌می ئابوری تێک بە‌دە‌ن.‏ هە‌رچە‌ند دابە‌زینی لە‌ناکاوی داهات دە‌توانیت سترێس و فشاری دە‌روونی بۆت دروست بە‌کات.‏ بە‌ڵام دانایی و ئامۆژگاریە کرداریە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز دە‌توانێت یارمە‌تیت بدات کە بە پارە‌یە‌کی کە‌متر بژیت.‏

١.‏ لە‌گە‌ڵ گۆڕانی باردۆخی ژیانت خۆت بگونجێنە.‏

 بنە‌مای پە‌رتووکی پیرۆز:‏ «دە‌زانم . . . نە‌بوونی چییە ودە‌زانم هە‌بوونیش چییە،‏ لە هە‌ر شتێک ولە هە‌موو شتێکدا فێری نهێنی ئە‌وە بووم لە هە‌بوونی و نە‌بوونیدا ئاسوودە بم.‏»​—‏⁠فیلیپی ٤:‏١٢ پە‌رتووکی پیرۆزی کوردی سۆرانی ستاندە‌ر (KSS).‏

 بۆی هە‌یە لە جاران پارە‌ی کە‌مترت هە‌بێت،‏ بە‌ڵام دە‌توانیت فێربیت لە‌گە‌ڵ بارودۆخی دارایی نوێتدا خۆت بگونجێنیت.‏ هە‌رچی زووتر ڕاستی بارودۆخە‌کە‌ت قبوڵ بکە‌یت و دە‌ست بکە‌یت بە خۆگونجاندن،‏ خۆت و خێزانە‌کە‌یشت باشتر دە‌توانن لە گە‌ڵی بگونجێن.‏

 زانیاری دە‌ربارە‌ی هاوکاری و پشتگیریە مرۆڤایە‌تیە‌کانی حکومە‌ت و بنکە خێرخوازیە‌کان کە لە‌وانە‌یە ئێستا لە‌بە‌ردە‌ستت بێت فێربە.‏ لە‌م بوارە‌دا چالاک بە و بە خێرایی کار بکە،‏ چونکە ئە‌م جۆرە بە‌رنامانە زۆرجار کاتێکی سنوورداریان هە‌یە.‏

٢.‏ وە‌ک خێزانێکی دڵسۆز پێکە‌وە هاوکار بن.‏

 بنە‌مای پە‌رتووکی پیرۆز:‏ «پلان بە‌بێ ڕاوێژ پووچە‌ڵ دە‌بێت،‏ بە‌ڵام بە زۆری ڕاوێژکاران سە‌ردە‌کە‌وێت.‏»​—‏⁠پە‌ندە‌کانی سلێمان ١٥:‏٢٢ (KSS).‏

 بۆ بریاردان دە‌ربارە‌ی بارودۆخە‌کە‌ت لە‌گە‌ڵ هاوسە‌رە‌کە‌ت ومنداڵە‌کانت قسە بکە.‏ لە پە‌یوە‌ندییە‌کی باشدا دە‌توانیت یارمە‌تی هە‌موو کە‌سێک لە ناوخێزانە‌کە‌دا بدیت،‏ بۆ تێگە‌یشتن وپشتگیری کردنی گۆڕانکارییە‌کان کە لە‌وانە‌یە پێویست بێت.‏ کاتێک هە‌موو کە‌سێک لە ناو خێزاندا پێکە‌وە هە‌وڵ دە‌دە‌ن بۆ پاشە‌کە‌وتکردن،‏ ئە‌وکات پارە زیاتر بە‌شدە‌کات وبە فیرۆدا ناچێت.‏

٣.‏ بودجە‌یە‌ک دروست بکە.‏

 بنە‌مای پە‌رتووکی پیرۆز:‏ «یە‌کە‌م جار دانانیشێت و خە‌رجییە‌کە‌ی ناخە‌مڵێنێت.‏»​—‏⁠لۆقا ١٤:‏٢٨ (KSS).

 کاتێک ناچار دە‌بیت بە کە‌متر بژیت،‏ زۆرگرینگە کە بزانیت هە‌موو پارە‌کە‌ت بۆ کوێ دە‌ڕوات.‏ لە سە‌ر بنە‌مای بودجە‌کە‌ت و بارودۆخی نوێت لیستێک لە داهاتی چاوە‌روانکراوی مانگانە‌ت دروست بکە.‏ و هە‌روە‌ها لیستێک لە خە‌رجە‌کانی مانگانە‌ی ئێستات و نە‌ریتە‌کانی خە‌رجکردن دابنێ،‏ هە‌رچە‌ند بۆی هە‌یە کە ئە‌مانیش بگۆڕدرێن.‏ لە بە‌ر ئە‌وە هە‌وڵ بدە پارە‌یە‌کی دیاریکراو لە خە‌رجی مانگانە‌ی خۆت پاشە‌کە‌وت بکە‌یت بۆ خە‌رجە چاوە‌ڕواننە‌کراوە‌کان یان بارودۆخی لە‌ناکاو.‏

 تێبینی:‏ لە کاتی لێکدانە‌وە‌ی خە‌رجە‌کانت،‏ کڕینی شتە بچووکانت لە‌بیر نە‌چێت.‏ لە‌وانە‌یە بە تێپە‌ڕبوونی کات سە‌رسام بیت کە ئە‌م شتە بچووکانە چە‌ند خە‌رجت زۆر دە‌کات.‏ بۆ نموونە،‏ دوای ئە‌وە‌ی خە‌رجە‌کانت لێکدە‌دە‌یتە‌وە،‏ ئە‌وجار پیاو بۆی دە‌ردە‌کە‌وێت کە هە‌موو ساڵێک پارە‌یە‌کی زوری خە‌رج کردووە بۆ کڕینی بنێشت!‏

٤.‏ ئە‌ولە‌ویە‌ت بە خە‌رجە گرینکە‌کانت بدە و گۆڕانکاری بکە.‏

 بنە‌ماکانی پرتووکی پیرۆز:‏ «تاکو باشترین (‏گرینگترین)‏ شت جیا بکە‌نە‌وە.‏»​—‏⁠فیلیپی ١:‏١٠ (KSS).

 داهاتت بە‌راورد بکە لە‌گە‌ڵ خە‌رجە‌کانت ودیاری بکە کە دە‌توانیت چی کە‌م بکە‌یتە‌وە بۆ ئە‌وە‌ی بتوانیت بە داهاتێکی کە‌متر ژیانت بە رێوە ببیت.‏ ئە‌م بوارانە‌ی خوارە‌وە تاقی بکە‌وە:‏

  •   گواستنە‌وە.‏ ئە‌گە‌ر زیاتر لە یە‌ک ئۆتۆمبیلت هە‌یە،‏ ئایا دە‌توانیت یە‌کێکیان بفرۆشیت؟‏ ئە‌گە‌ر تۆ خاوە‌نی ئۆتۆمبیلێکی لوکس بیت،‏ ئایا دە‌توانیت بگۆڕیتە‌وە بە مۆدێلێکی سادە وئابۆری؟‏ ئایا دە‌توانیت لە لە‌جیاتی ئۆتۆمبیل،‏ پاسکە‌ڵ یا گواستنە‌وە‌ی گشتی بە‌کار بهێنیت؟‏

  •   سە‌رگە‌رمی.‏ ئایا دە‌توانی لانی کە‌م بۆ ماوە‌یە‌ک ئابوونە‌ی پە‌خشی ساتە‌ڵایت یان خزمە‌تگوزاری تە‌لە‌فزیۆنە‌کە‌ت هە‌ڵوە‌شێنیتە‌وە؟‏ یا دە‌توانیت جێگرە‌وە‌یە‌کی هە‌رزان بدۆزیتە‌وە؟‏ بۆ نموونە،‏ کتێبخانە ناوخۆییە‌کە‌ت لە‌وانە‌یە فیلم وکتێبی ئە‌لیکترۆنی و کتێبی دە‌نگی بە قە‌رز بدات بە‌بێ هیچ باجێک.‏

  •   خزمە‌ت گوزاریە‌کانی شارە‌وانی.‏ لە‌گە‌ڵ خێزانە‌کە‌ت گفتوگۆ بکە بۆ کە‌مکردنە‌وە‌ی نرخی ئاو و کارە‌با و سووتە‌مە‌نی.‏ کوژاندنە‌وە‌ی گڵۆپە‌کان و حە‌مامێکی کورت لە‌وانە‌یە بێ مانا بێت بە‌ڵام ئە‌م جۆرە گۆرانکاریانە دە‌توانن یارمە‌تی پاشە‌کە‌وتکردنی پارە بدە‌ن.‏

  •   خواردن.‏ باشتر وایە کە‌متر بچی بۆ چێشتخانە،‏ و لە‌جیاتی ئە‌وە لە‌ماڵە‌وە خواردن دروستبکە.‏ پلان بۆ ژە‌مە‌کانت دابنێ و بە کۆمە‌ڵ خواردنە‌کانت بکڕە و خواردنێک کە دە‌مێنێتە‌وە دووبارە بە‌کاری بهێنە‌وە.‏ پێش ئە‌وە‌ی بڕۆیت بۆ کڕین،‏ لیستێک دروست بکە بۆ ئە‌وە‌ی خۆت دووربگریت لە کڕینی شتی ئیزافی.‏ ئە‌و خواردنانە‌ی کە لە‌وە‌رزی خۆیاندان و هە‌رزانترن بکڕە.‏ خۆت دوور بگرە لە خواردنی خراپ کە بۆ تە‌ندروستی باش نیە،‏ بیر لە چاندێنی باخچە‌یە‌کی سە‌وزە وە‌ک (‏تە‌ماتە،‏ خە‌یار،‏پە‌تاتە.‏.‏.‏ )‏ بکە‌وە.‏

  •   جل و بە‌رگ.‏ کاتێک جلی نوێ بکڕە کە جل و بە‌رگە‌کانت کۆن بوون.‏ لە کۆتایی هە‌ر وە‌رزێک جل و بە‌رگێک بکڕە کە لە بارودۆخێکی باش و هە‌رزاندا بێت.‏ بۆ کە‌م کردنە‌وە‌ی خە‌رجی سوتە‌مە‌نی،‏ ئە‌گە‌ر بارودۆخە‌کە‌ت ڕێگە‌ت پێ دە‌دات لە‌جیاتی بە‌کارهێنانی جل وشککە‌رە‌وە،‏ جل و بە‌رگە‌کە‌ت لە‌بە‌رهە‌تاو هە‌ڵبخە.‏

  •   کڕینی تر لە داهاتوودا.‏ پێش ئە‌وە‌ی کە شتێک بکڕیت،‏ لە خۆت بپرسە:‏ ئایا دە‌ستم دە‌ڕوات کە بیکڕم؟‏ ئایا بە‌راستی پێویستم پێیە‌تی؟‏ ئایا دە‌توانیت لە کڕینی شتومە‌کی نوێی ئیلیکتریکی وە‌ک سە‌یارە کە ئێستاش دە‌توانی بە‌کاری بهێنی پێشگیری بکە‌ی؟‏ لە لایێکی دیکە‌وە،‏ ئایا دە‌توانی ئە‌و شتانە‌ی کە پێویستت پێیان نییە بفرۆشیت؟‏ ئە‌م جۆرە کارانە دە‌توانێت یارمە‌یتیت بدات بۆ ئاسانکردنە‌وە و زیاد کردنی داهاتت.‏

 تێبینی:‏ کاتێک داهاتت لە‌ناکاو کە‌م دە‌بێتە‌وە،‏ لە‌وانە‌یە ئە‌و شتانە‌ی کە باس کران،‏ ببێتە هۆی هاندانت بۆ وازلێهێنان لە‌و خووانە‌ی کە زیانبە‌خشن و گران بۆ تۆ تە‌واو دە‌بن،‏ وە‌ک بە‌کارهێنانی جگە‌رە،‏ قومارکردن،‏ یان بە‌کارهێنانی مە‌شروب.‏ ئە‌م جۆرە ڕێکخستنانە تە‌نها یارمە‌تی داراییت نادات بە‌ڵکو کواڵیتی ژیانیشت باشتر دە‌کات.‏

٥.‏ گرنگی بە بابە‌تە ڕۆحانیە‌کان بدە.‏

 بنە‌مای پە‌رتووکی پیرۆز:‏ «خۆزگە دە‌خوازرێت بە وانە‌ی کە بە رۆح هە‌ژارن»​—‏⁠مە‌تا ٥:‏٣ (KSS).‏

 پە‌رتووکی پیرۆز ئە‌م ڕێبازە هاوسە‌نگە پێشکە‌ش دە‌کات:‏ «دانایی پە‌ناگایە وە‌ک چۆن پارە‌ش پە‌ناگایە‌کە،‏ بە‌ڵام ئە‌مە سوودی زانینە:‏ دانایی ژیان دە‌بە‌خشێت بە خاوە‌نە‌کە‌ی» (‏ژیرمە‌ندی ٧:‏١٢ KSS‏).‏ ئە‌م جۆرە داناییە کە لە پە‌رتووکی پیرۆزدا دۆزراوە‌تە‌وە،‏ بۆ زۆر کە‌س سە‌لماندوویە‌تی کە جێبە‌جێکردنی ڕێنماییە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز لە ژیانیاندا یارمە‌تیدە‌ر بوە،‏ بۆ لە خۆ بە‌دوورگرتن لە دڵە‌ڕاوکێ سە‌بارە‌ت بە بابە‌تە داراییە‌کان.‏​—‏⁠مە‌تا ٦:‏​٣١،‏ ٣٢