بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

بچۆ سه‌ر لیستی ناوه‌ڕۆک

‏(.E+/taseffski/via Getty Images )Stock photo. Posed by model

وریا بن!‏

کە‌مبوونە‌وە‌ی تە‌ندروستی دە‌روونی لە نێو گە‌نجان—‏پە‌رتووکی پیرۆز چی دە‌ڵیت؟‏

کە‌مبوونە‌وە‌ی تە‌ندروستی دە‌روونی لە نێو گە‌نجان—‏پە‌رتووکی پیرۆز چی دە‌ڵیت؟‏

 لە ڕۆژی دووشە‌مە،‏ ١٣ فێوریە ساڵی ٢٠٢٣ سە‌نتە‌ری کۆنترۆڵکردن و ڕێگری کردن لە نە‌خۆشییە‌کان (CDC) لە ئە‌مریکا ڕاپۆرتێکی لە‌سە‌ر تە‌ندروستی دە‌روونی گە‌نجانی ئە‌مریکا بڵاوکردە‌وە.‏ هە‌روە‌ها ئاماژە‌ی بە‌وە‌شکردووە کە زیاتر ۴۰ لە سە‌دی خوێندکارانی قوتابخانە تووشی دڵتە‌نگی و بێ هیوایی بە‌ردە‌وام بوونە‌تە‌وە.‏

 دکتۆر.‏ کاثلین ئیتێر،‏ بە‌ڕێوە‌بە‌ری بە‌شی تە‌ندروستی قوتابخانە‌کان لە CDC ڕایگە‌یاند:‏ «لە ماوە‌ی ۱۰ ساڵی ڕابردوودا ڕە‌وشی تە‌ندروستی دە‌روونی گە‌نجان خراپتر بووە و هە‌روە‌ها ئاستی خراپی تە‌ندروستی دە‌روونی و بیرکردنە‌وە و هە‌وڵدان بۆ خۆکوشتن کە لە‌لایە‌ن کچان،‏ ئێستا بە‌رزترە لە‌وە‌ی کە لە رابردوودا بینیومانە.‏»‏

 لە‌ئە‌و ڕاپۆرتە‌دا هاتوە:‏

  •   زیاتر لە یە‌ک لە هە‌ر ۱۰ کچی گە‌نج (‏٪۱۴)‏ لە کاتێک نایانە‌وێت،‏ ناچارکراون کە سێکس بکە‌ن.‏ لە ڕاستیدا ئە‌مە ترسناکە.‏ ئە‌وە بە‌ۆ واتایە کە لە هە‌ر ١٠ کچی گە‌نج لانیکە‌م یە‌کێکیان دە‌ستدرێژی جنسی کراوە‌تە سە‌ر.‏

  •   نزیکە‌ی یە‌ک لە سێ کچی گە‌نج (‏٣٠٪)‏ بە جددی بیر لە هە‌وڵی خۆکوشتن دە‌کە‌نە‌وە.‏

  •   نزیکە‌ی سێ لە هە‌ر پێنج کچی گە‌نج (‏٪۵۷)‏ هە‌ست بە دڵتە‌نگی یان بێ هیوایی دە‌کە‌ن.‏

  ئە‌م ئامارانە بە‌ڕاستی دە‌ڵمان دە‌شکێنن.‏ دە‌بێت گە‌نجی سە‌ردە‌می بە‌ختە‌وە‌ری وخۆشیبێت بێت.‏ چی یارمە‌تی گە‌نجان دە‌دات ڕووبە‌ڕووی ئە‌و فشارە ببنە‌وە کە ئە‌مڕۆ ڕووبە‌ڕووی دە‌بنە‌وە؟‏ پە‌رتووکی پیرۆز چی دە‌ڵێت؟‏

ڕێنماییە کردارییە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز بۆ گە‌نجە‌کان

 پە‌رتووکی پیرۆز نیشانمان دە‌دات کە ئێمە لە سە‌ردە‌مێکدا دە‌ژین کە فشار و دڵە‌ڕاوکێ زۆرە.‏ ئە‌م کتێبە سە‌ردە‌می ئیمە‌ی بە ‏«کاتێ تە‌نگانە»‏ ناوبردووە.‏(‏٢ تیمۆساوس ٣:‏١-‏٥‏)‏ ئامۆژگارییە‌کانی ئە‌م کتێبە بۆ هە‌موو کاتێک بە‌سوودە و لە سە‌رانسە‌ری جیهاندا یارمە‌تی ملیۆنان گە‌نج دە‌دات بۆ چارە‌سە‌رکردنی کێشە‌کانیان.‏ چاو لە هە‌ندێک لە‌و بڵاوکراوانە بکە‌ن:‏

 یارمە‌تیدانی گە‌نجان بۆ ڕووبە‌ڕووبوونە‌وە لە‌گە‌ڵ بیرکردنە‌وە‌ی خۆکوشتن

 یارمە‌تی بۆ گە‌نجە‌کان کە مامە‌ڵە لە‌گە‌ڵ خە‌مۆکێ،‏ دڵتە‌نگی یان هە‌ستە خراپە‌کان دە‌کە‌ن

 یارمە‌تیدانی گە‌نجە‌کان بۆ مامە‌ڵە‌کردن لە‌گە‌ڵ هە‌ڕشە‌کردن وهە‌راسانکردنی ئینتە‌رنێتی

 یارمە‌تی بۆ گە‌نجان بۆ مامە‌ڵە‌کردن لە‌گە‌ڵ هە‌راسانکردن ودە‌ستدرێژی سێکسی

ئامۆژگاریە بە‌سوودە‌کانی پە‌رتووکی پیرۆز بۆ دایک و باوکان

 پە‌رتووکی پیرۆز نیشانی دایک و باوکان دە‌دات چۆن یارمە‌تی منداڵە‌کانیان بدە‌ن بۆ چارە‌سە‌رکردنی کێشە‌کانیان.‏ چاو لە هە‌ندێک لە‌و بڵاوکراوە‌کانە بکە‌ن.‏