بچۆ سه‌ر ناوه‌ڕۆک

ئایا پە‌رتووکی پیرۆز دە‌توانێت بۆ ڕووبە‌ڕوو بونە‌وە‌ی نە‌خۆشیە درێژخایە‌نە‌کان یارمە‌تیمان بدات؟‏

ئایا پە‌رتووکی پیرۆز دە‌توانێت بۆ ڕووبە‌ڕوو بونە‌وە‌ی نە‌خۆشیە درێژخایە‌نە‌کان یارمە‌تیمان بدات؟‏

وە‌ڵامی پە‌رتووکی پیرۆز

 بە‌ڵێ.‏ ئافریدگارمان گرنگی بە‌و کە‌سانە دە‌دات کە بە هۆی نە‌خۆشیە‌وە ئازار دە‌چێژن.‏ بۆ نمونە پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ربارە‌ی یە‌کێک لە خزمە‌تکارە دڵسۆزە‌کانی خودا دە‌ڵێت:‏ «یە‌هوە لە کاتی لاوازی پاڵپشتت دە‌کات.‏»(‏زە‌بوورە‌کان ٤١:‏⁠٣‏)‏ ئە‌گە‌ر تۆش نە‌خۆشی درێژخایە‌نت هە‌یە،‏ ئە‌م سێ ئامۆژگارییە‌ی خوارە‌وە یارمە‌تیت دە‌دات:‏

  1.  ١.‏ بۆ ئە‌وە‌ی لە‌گە‌ڵ نە‌خۆشیە‌کە‌ت سە‌برت هە‌بێت،‏ دۆعا بکە.‏ بە پاڕانە‌وە دە‌توانیت«ئاشتی خوداش،‏ کە بە‌رزترە لە هە‌موو تێگە‌یشتنێکە،‏» بە دە‌ست بهێنیت‏؛‏ ئە‌م ئارامیە دە‌توانێت دڵە‌ڕاوکێت کە‌م بکاتە‌وە و بۆ بە‌ردە‌وام بوون هێزت پێ ببە‌خشێت.‏​—‏⁠فیلیپی ٤:‏​٦،‏ ٧‏.‏

  2.  ٢.‏ گە‌شبین بە.‏ پە‌رتووکی پیرۆز دە‌ڵێت:‏ «دڵی شادمان تە‌ندروستی دە‌بە‌خشێت،‏ بە‌ڵام ڕۆحی تێکشکاو ئێسک وشک دە‌کات».‏(‏پە‌ندە‌کانی سلێمان ١٧:‏٢٢‏)‏ شۆخ بن،‏ چونکە شۆخ بوون نە‌ک تە‌نها ئازارە‌کانت کە‌م دە‌کاتە‌وە بە‌ڵکو سوود بە تە‌ندروستیت دە‌گە‌یە‌نێت.‏

  3.  ٣.‏ بە‌داهاتوو هیوات هە‌بێت.‏ هیوایە‌کی باش سە‌رە‌ڕای نە‌خۆشی درێژخایە‌ن دە‌توانێت یارمە‌تیت بدات دڵخۆش بیت.‏(‏ڕۆما ١٢:‏١٢‏)‏ پە‌رتووکی پیرۆز پێشبینی سە‌ردە‌مێک دە‌کات کە «هیچ کە‌سێک لە‌سە‌ر زە‌وی ناڵێت من نە‌خۆشم.‏» (‏ئیشایا ٣٣:‏٢٤‏)‏ دواتر خودا هە‌موو ئە‌و کە‌سانە کە نە‌خۆشی درێژخایە‌نیان هە‌یە و زانستی پزیشکی هیچ ڕێگایە‌کی بۆ چارە‌سە‌رکردنی نە‌دۆزیوە‌تە‌وە،‏ چاک دە‌کاتە‌وە.‏ بۆ نمونە،‏ ئە‌و بە‌ڵێن دە‌دات کە کە‌سێکی پیر دیسان گە‌نج دە‌بێتە‌وە.‏ پە‌رتووکی پیرۆز ئە‌م گۆڕانکاریە بە‌م شێوە‌یە باس دە‌کات:‏ «با گۆشتیان لە گۆشتی منداڵ ناسکتر بێت؛‏ با ڕۆژانی گە‌نجیێتییان بگە‌ڕێتە‌وە.‏»​—‏⁠ئە‌یوب ٣٣:‏⁠٢٥‏.‏

 جێی سە‌رنجە:‏ هە‌رچە‌ند ئە‌م گۆڤارە ئاماژە بە یارمە‌تی خودا دە‌کات بۆ چارە‌سە‌رکردنی نە‌خۆشییە درێژخایە‌نە‌کان،‏ بە‌ڵام شاهیدانی یە‌هوە لە یارمە‌تی پزیشکی سوود وە‌ردە‌گرن.‏ (‏مە‌رقۆس ٢:‏١٧‏)‏ لە‌گە‌ڵ ئە‌وە‌شدا،‏ ئە‌م گۆڤارە پشتگیری لە ڕێگایە‌کی تایبە‌تی پزیشکی بۆ چارە‌سە‌رکردنی هیچ نە‌خۆشیە‌ک ناکات.‏ هە‌ر کە‌سێک بۆخۆی دە‌بێت دە‌ربارە‌ی ئە‌وە بڕیار بدات.‏