ئایا زانست لەگەڵ پەرتووکی پیرۆزدا دەگونجێت؟
وەڵامی پەرتووکی پیرۆز
بڵێ دەگونجێت. هەر چەند کە پەرتووکی پیرۆز کتێبێکی زانستی نییە، بەڵام ئەگەر باسی بابەتەکی زانستی دەکات، دەقاودەقە. گرنگی بە نمونە خاڵە زانستییەکانی پەرتووکی پیرۆز بدە، کە زۆر جیاواز بوون لە بیروباوەڕی ئەو کەسانەی کە لەو کاتەدا دەژیان.
گەردوون سەرەتایەکی هەبووە. (پەیدابوون ١:١) لە زۆربەی ئەفسانە کۆنەکان گەردوون بەوە وەسف دەکرا کە هەموو شتێک بە ئاژاوە و تێکەڵی بەدیهاتووە و باۆەریان نەبوو کە گەردوون درووست کراوە. بابلییەکان باوەڕیان وابوو کە ئەو خوداوەندانەی کە گەردوونیان درووست کردووە لە دوو ئۆقیانوسەوە هاتوون. لە ئەفسانەکانی تریش وتراوە کە گەردوون لە هێلکەیەکی گەورە درووست کراوە.
یاسا سروشتییەکان بە بەردەوامی فەرمانڕەوایی گەردوون دەکەن، نەک ئەوەی کە بە ئارەزوویی خوداوەندەکان حوکمڕانی بکرێت. (ئەیوب ٣٨:٣٣؛ یەرمیا ٣٣:٢٥) ئەفسانەکان لە سەرانسەری جیهاندا دەڵێن کە مرۆڤ هیچ دەسەڵاتێکیان لە بەرامبەر بە کردەوە دڕندە پێشبینی نەکراوەکانی خوداوەندەکان نییە.
زەوی لەسەر هیچ هەڵواسراوە. (ئەیوب ٢٦:٧) زۆر لە مرۆڤە شوێنەوەرناسەکان لە ئەو باۆرەدا بوون کە زەوی تەختە و لەسەر پشتی زەبەلاحێک یان ئاژەڵێک وەک مانگا یان کیسەڵێکی گەورە وەستاوە.
ڕووبارەکان وکانیاوەکان بەو ئاوە خۆراک دەدرێن کە لە زەریاکان و سەرچاوکانی دیکەوە هەڵم بووە و دواتر وەک باران و بەفر یان تەرزە گەڕاوەتەوە سەر زەوی. (ئەیوب ٣٦:٢٧، ٢٨؛ ژیرمەندی ١:٧؛ ئیشایا ٥٥:١٠؛ ئامۆس ٩:٦) یۆنانیە کۆنەکان پێیان وابوو کە ئاوی زەریاکان لەژێر زەویدا دەڕۆن و ڕووبارەکان لەلایەن ئەوەوە خۆراکیان پێ دەدرێت و تا سەدەی هەژدەهەم ئەم باوەڕە باو بوو.
ئەو چیایانەی کە ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە و دادەبەزن، جارێک لە ژێر زەریادا بوون. (زەبوورەکان ١٠٤:٦، ٨) لە بەرامبەردا، چەند ئەفسانەیەک دەڵێن کە چیاکان بە شێوەی ئێستای خۆیان لەلایەن خوداوەندەکانەوە دروستکراون.
پاکوخاوێنی، تەندروستی دەپارێزێت. چەند یاسایەک بە نەتەوەی ئیسرائیل درابوو. یەکێک لەو یاسایانەی کە بە ئیسرائیلییە کۆنەکان درابوو بریتی بوو لە شوشتن دوای دەستدان لە جەستەی مردوو، کەرەنتینەکردنی ئەو کەسانەی کە نەخۆشی گوازراوەیان هەبوو و پیسایی مرۆڤیان چاڵ دەکرد. (ڵێڤییەکان ١١:٢٨؛ ١٣:١-٥؛ دواوتاری موسا ٢٣:١٣) کاتێک ئەم یاسایە بە نەتەوەی ئیسرائیل درا، میسرییەکان بۆ چارەسەرەکردنی برینێکی کراوە، پیسایی مرۆڤیان دەخستە سەر.
ئایا لە پەرتووکی پیرۆز هەڵەی زانستی هەیە؟
بە لێکۆڵینەوەیەکی گونجاو دەتوانن ببینن کە لە پەرتووکی پیرۆز جیاوازیەک دەربارەی زانست نییە. لێرا چەند خاڵ کە دەربارەی ڕاستی زانستی پەرتووکی پیرۆز باس دەکرێت، نیشان دەدرێت:
هەڵە تێگەیشتن: لە پەرتووکی پیرۆزدا هاتووە کە گەردوون لە ماوەی شەش ڕۆژی ٢٤ کاتژمێری دروست بووە.
ڕاستی: بە پێی پەرتووکی پیرۆز، خودا گەردوونی لە ڕابردووی نادیاردا دروستکردووە. (پەیدابوون ١:١) هەروەها ئەو ڕۆژانەی کە لە پەیدابوون ١ ئاماژەیان پێکراوە، بە واتای ماویەکە، کە ماوەکەی دیاری نەکراوە. لە ڕاستیدا، لە پەرتووکی پیرۆز کاتێک کە پەروەردگار زەوی و ئاسمانی دروستکرد «ڕۆژیک» یان یەک ڕۆژ وتراوە. —پەیدابوون ٢:٤
هەڵە تێگەیشتن: لە پەرتووکی پیرۆزدا هاتووە کە ڕووەکەکان پێش خۆر دروستکراون، کەواتە فۆتۆسینتاز چۆن ڕوویدا؟—پەیدابوون ١:١١، ١٦.
ڕاستی: بە پێی پەرتووکی پیرۆز، خۆر یەکێکە لە ئەستێرەکان و بەشێک لە «ئاسمان» پێش ڕووەکەکان دروستکراوە. (پەیدابوون ١:١) لە یەکەم «ڕۆژ» یان یەکەم ماوەی دروستبوونی ڕۆژ، تیشکی خۆر بڵاو بووەوە و گەیشتە ڕووی زەوی. کاتێک کەش و هەوای «زەوی» گۆڕا لە سێیەم ڕۆژی دروستبوونیدا، تیشکی خۆر گەیشتە زەوی بۆ ئەوەی ڕێگە بە فۆتۆسینتاز بدات. (پەیدابوون ١:٣-٥، ١٢،١٣) هەرچەند خۆر دواتر لە زەوییەوە دیار بوو.—پەیدابوون ١:١٦.
هەڵە تێگەیشتن: لە پەرتووکی پیرۆزدا هاتووە کە خۆر بە دەوری زەویدا دەسوڕێتەوە.
ڕاستی: لە ژیرمەندی ١:٥ هاتووە: «خۆر هەڵدێت و خۆرئاوا دەبێت، بە پەلەیە بۆ شوێنەکەی لەوێوە هەڵدێت.» ئەم وتەیە تەنها وەسفی جوڵەی خۆر دەکات لە ڕوانگەیەکی تایبەتییەوە لەسەر زەوی. تەنانەت ئەمڕۆش، هەرچەندە دەزانین کە زەوی بە دەوری خۆردا دەخولێتەوە، نەک بە پێچەوانەوە، بەڵکو دەوترێت «خۆر هەڵهاتوە» یان «خۆر ئاوا دەبێت.»
هەڵە تێگەیشتن: لە پەرتووکی پیرۆزدا هاتووە کە زەوی تەختە.
ڕاستی: لە زمانی ڕەسەندا، پەرتووکی پیرۆز دەستەواژەیەک بەکاردەهێنێت کە بە واتای «کۆتایی زەوی» وەرگێڕدراوە. ئەم دەستەواژەیە بە واتای «دوورترین ناوچەکانی زەوی» بەکاردێت و مانای ئەوە نییە کە زەوی تەخت بێت. (کردار ١:٨) بە هەمان شێوە، دەستەواژەی «چوار گۆشەی زەوی» لە زمانە ڕەسەنەکەدا دەردەکەوێت، کە لە ڕاستیدا جۆرێکە لە دەستەواژە یان ڕیزێکی ئەدەبی کە مانای تەواوی ڕووی زەوی دەگەیەنێت، و زاراوەی چوار گۆشەی جیهان هێشتا لە هەموو جیهاندا بەکاردێت.—ئیشایا ١١:١٢؛ لۆقا ١٣: ٢٩.
هەڵە تێگەیشتن: لە پەرتووکی پیرۆزدا هاتووە کە بازنەیەک سێ ئەوەندەی تیرەکەیەتی، بەڵام وەک دەزانین، بازنەی بازنەکە ڕێک ١٤١٦/٣ ئەوەندەی تیرەکەیەتی (ئامارەکان π).
ڕاستی: لە ١ پاشایان ٧:٢٣ و ٢ پوختەی مێژوو ٤:٢ هاتووە کە تیرەی «حەوزە بڕۆنزییە کەشی ڕژاوە» دە باڵ بوو و «گوریسێک کە سی باڵ درێژ دەتوانێت بیگرێت.» ئەم ژمارەیە نزیکترین ژمارەیە لە ژمارەکان. هەروەها لەوانەیە کە تیرەی ناوەوە و دەرەوەی حەوزەکە بدرێت.